له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ كۆمپانیای به‌ناوبانگی هواوی مۆبایلێكی خسته بازاڕه‌وه، به‌مه‌یش بوو به یه‌كه‌م كۆمپانیا كه توانی یه‌كه‌م مۆبایل له سه‌رتاسه‌ری دنیا دروست بكات و به بازاڕه‌كاندا بڵاوی بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ نوێترین مۆبایلی به‌ناوی "Huawei Y5 Lite" ه‌وه دروست كرد كه ئێسته له زۆربه‌ی زۆری وڵاته‌كانی دنیا به‌رده‌سته بۆ كڕین.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله به‌هێزه، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌كی زۆر نا چونكه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌م شێوه‌یه نییه كه بتوانێت ڕكابه‌ری مۆبایله به‌هێزه‌كانی وه‌ك گالاكسی و ئایفۆن بكات، جگه له‌وه‌یش شاشه‌كه‌ی 5.45 ئینجه له‌گه‌ڵ ڕامی یه‌ك گێگابایت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.