گۆرانیبێژی ناسراوی لاوی شاری سلێمانی "بێژەن جەزا" دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی و ڕاگرتنی چالاكییه‌كانی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنەیه‌كی نوێی خۆیى و خێزانه‌كه‌ى بڵاو كرده‌وه.
بێژەن جەزا لە پێگه‌ی تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنەی منداڵەکەی و خێزانه‌كه‌ى بڵاوکردووەتەوە و لەسەر وێنه‌كان نووسیویه‌تی: "بۆ ئێوه ده‌ژیم".
هه‌وادارانی بۆیان نووسیوه له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌خوازین و منداڵه‌كانت زۆر جوانن.
بێژەن دانیشتووی شاری سلێمانییە و سێیەم كورد بوو بەشداری لە به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدلی كرد، ئەو بەرنامەیە لە بەیرووتی پایتەختی لبنان پێشكەش دەكرێت و هاوشێوەی بەرنامە جیهانییەكانە بۆ هەڵسەنگاندنی دەنگی بەهرەمەندان، به‌ڵام نه‌یتوانی بگات به قۆناغی كۆتایی، بێژەن جەزا، له ساڵی 1990 لە شاری سلێمانی لە دایك بووە، خوێندكاری بەشی موزیكە لە كۆلێژی هونەری زانكۆی سلێمانی و لە بواری مەقامات و دەنگ دەخوێنێ، ماوه‌یه‌ك له كافتریا و چێشتخانه‌كانی شاری سلێمانی به شێوه‌ی لایڤ میوزیك ده‌رده‌كه‌وێت.