سكرتێری كه‌مئه‌ندامان ڕای ده‌گه‌ینێت، وه‌زیری كار به وه‌كاله‌ت داوای كردووه ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كه له‌ساڵی 2014 ه‌وه ناونووس نه‌كراون بۆ ئه‌مساڵ بتوانن مووچه وه‌ربگرن.
سامان حسێن، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان ئه‌مڕۆ هینی 11ی كانوونی دووه‌م به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، داوامان له وه‌زیری كار به وه‌كاله‌ت كرد له‌و دۆخه‌ی ئێسته زیاتر ڕه‌چاوی كه‌مئه‌ندامان بكرێت و بتوانرێت هه‌ر هه‌وڵێك بدرێت له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مئه‌ندامان بێت.
ئه‌وه‌یشی گوت، وه‌زیری كار به وه‌كاله‌ت له ڕێگه‌ی نوسراوێكهوه داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كه له‌ساڵی 2019 ه‌وه تا ئێسته ناونووس نه‌كراون هه‌وڵێكی زۆر بدرێت بۆ شمولكردنیان بۆ وه‌رگرتنی مووچه له ئه‌مساڵه‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌و بڕیاره مایه‌ی دڵخۆشییه بۆ كه‌مئه‌ندامان و به‌و بڕیاره زۆرێك له كه‌مئه‌ندامان كه ژماره‌یان زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س ده‌بێت ده‌توانن سوود مه‌ندبن له وه‌رگرتنی مووچه‌ی كهمئهندامیهتی.
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر كه 100 هه‌زار كه‌مئه‌ندام بوونی هه‌یه و مووچه‌كانیان كه نێوان 60 بۆ 150 هه‌زار دیناره و ئێسته به‌پێی سیستمی پاشه‌كه‌وت مووچه‌یان پێ ده‌درێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی