ئەو خۆراكانەی بەڕێژەیەكی زۆر دژەئۆكسیان تێدایە

:: PM:02:34:12/01/2019 ‌
دژەئۆكسید بەشێوەیەكی زۆر سروشتی لە هەندێك سەوزە و میوەدا هەن، وەك لیكۆپەین لە تەماتە و كارۆتینی بێتا لە گێزەر و هەموو جۆرە جیاوازەكانی دژەئۆكسید تەنانەت لە چوكلێتیشدا هەیە كە پێی دەگوترێت فلاڤۆنۆیدس. ئەو خۆراكانەی دژەئۆكسیدیان تێدایە رەگە ئازادەكان كەم دەكەنەوە بۆیە باشتر وایە ئەو خۆراكانە بخورێن كە سروشتین بۆ ئەوەی لەشت بە دروستی بمێنێتەوە.

ئەمانەیش هەندێكن لەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە دژەئۆكسید:
یەكەم: شوكلاتەی تاڵ، ئەو دژەئۆكسیدەی لە شوكلاتەی تاڵدا هەیە سوودێكی زۆری هەیە بۆ لەش بەتایبەتی كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی دڵ و هەوكردن. بڕێكی تر پێكهاتەی خۆراكی دروست لە شوكلاتەدا هەیە وەك پۆتاسیۆم و ریشاڵی تواوە و زینك، مەنگەنیز، مس،سیلینیۆم، ئاسن و مەگنیسیۆ. بڕێكی كەم كالۆریی و شەكری تێدایە كەبەشێوەیەكی گشتی باشە بۆ تەندروستی لەش.

دووەم: كەلەرم، كەلەرم بەیەكێك لە سەوزە گرنگەكان دادەنرێت لە كۆمەڵەی قەرنابیت و برۆكلین. بڕێكی زۆر ڤیتامین ئەی و كەی و سی تێدایە ئەمانە بەدژەئۆكسید دانانرێن، بەڵام كەلەرمی سوور برێكی زیاتر دژەئۆكسیدی تێدایە و سەرچاوەیەكی باشی كالیسیۆمە یەكێكە لە كانزا گرنگەكان كە تەندروستی ئێسك باشتر دەكات و رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە چالاكی خانەكاندا.

سێیەم: گوێز، ئەم گوێزە شێوەیەكی درێژ و باریكی هەیە بەهەمانشێوەی گوێزی ئاسایی، بەڵام لە رووی پێكهاتنەوە جیاوازە، چونكە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی كۆمەڵەی ڤیتامین یی و ترشی فۆلیك و ڤیتامین ئەی، مەگنیسیۆم، كالیسیۆم، فۆسفۆر و نینكە، هەروەها سەرچاوەیەكی باشی پرۆتین و چەورییە. بۆ ئەوەی ئەو دژەئۆكسیدەی كە لەم جۆرە گوێزەدا هەیە دەستت بكەوێت، دەتوانیت لەگەڵ دانەوێڵە یان لە دروستكردنی شیرینیدا بەكاری بهێنیت یان لەگەڵ ماستدا بخورێت.

چوارەم: سپێناغ، بەدەوڵەمەنترین سەرچاوەی دژەئۆكسید ناسراوە. یەكێكە لە سەرچاوە مەزنەكانی كارۆتینی بێتا، تایبەتمەندی دژە پیربوون و دژە شێرپەنجەی تێدایە هەروەها زۆر جۆرە دژەئۆكسیدی تێدایە بەتایبەتی لوتەین، هەروەها سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین A, B2, C, Eو K.چەندان جۆر كانزای گرنگی تێدایە وەك مەگنیسیۆم، مەنگەنیز، پۆتاسیۆم و ئاسن و ریشاڵ و كالیسیۆم برێكی زۆر كەم كالۆری تێدایە. پێویستە رۆژانە نزیكەی یەك كووپ سپێناغ بخۆیت بۆ ئەوەی ئەم پێكهاتە و ڤیتامینانە بە لەشت بگات.



وشە - ئاوات ئازاد