ژنێك سێ مشكی له‌ناو سنگی هه‌ڵگرتووه و به‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ خۆی بۆ بازاڕی بردن تا نانێكیان بۆ په‌یدا بكات، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێی باسی میدیاكان.
له ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مه‌ریكا، ژنێك سه‌ردانی دووكانێكی فرۆشتنی ئاژه‌ڵی كرد، له‌وێ سێ مشكی له‌ناو جله‌كانی ژێره‌وه‌ی ده‌رهێنا و پێشانی كارمه‌ندی دووكانه‌كه‌ی دا، ئه‌مه‌ش به ڤیدیۆ له لایه‌ن یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی تره‌وه تۆمار كراوه.
ئه‌م ڤیدیۆیه له‌ناو میدیاكاندا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری دروست كرد و به یه‌كێك له نامۆترین دیمه‌نه‌كانی ساڵی نوێ باسی لێوه كراوه، ئه‌و ژنه مشكه‌كانی له‌سه‌ر شه‌قام دۆزیبوونه‌وه، هه‌ڵیگرتبوونی و به‌زه‌یی پێیاندا هاتبووه‌وه، چونكه هیچ نانیان نه‌خواردبوو، بۆیه هاتبوو شیریان بۆ بكڕێت.
ئه‌و ژنه زانیبووی كه خاوه‌ن دووكانه‌كه ڤیدیۆی ده‌كات، بۆیه به پێكه‌نینه‌وه مشكه‌كانی له‌ناو سنگی ده‌رهێنا و ڕه‌زامه‌ندی خۆیشی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێ دا.