هەرێم و بەغدا بۆ ڕێككەوتن نزیكن.. 317 ملیارەكەی مووچە دەبێتە 500 ملیار دینار
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رای گەیاند، رێككەوتنی نێوان هەرێم بەغدا لەسەر بودجەو نەوت و پرسەكانی تر ئەنجام دەدرێت و دەڵێت، ئەمساڵ لە رووی داراییەوە لە ساڵانی رابردوو باشتر دەبێت و پشكی مووچەیش زیاد دەكرێ.
دانا شەهید جەزا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئێستە هەوڵەكان بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی بەغدا بەردەوامە لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2019 و مووچەی فەرمانبەران و بەشە خۆراكی مانگانە و نەوت بەردەوامە.
زیاتر گوتی، هەفتانە لە هەرێمەوە شاندی وەزارەتی دارایی و وەزارەتە تایبەتمەندەكان دێنە بەغدا بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر ئەو پرسانەی تایبەتن بە بودجەوە.
دانا شەهید جەزا ئاماژەی بەوە كرد، هەرێم و بەغدا دەگەنە رێككەوتن و پشكی مووچەی فەرمانبەران كە ئێستە 317 ملیار دینارە زیاد دەكرێت بۆ 450 تا 500 ملیار دینار، بەڵام هێشتا ئەوە بە تەواوی یەكلا نەكراوەتەوە. پەرلەمانتارەكەی عێراق دووپاتی لەوە كردەوە كە دۆخی دارایی هەرێم و عێراق لە ساڵی2019 دا زۆر لە ساڵەكانی ڕابردوو باشتر دەبێت.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، كاركردن لەسەر پڕۆژە یاسای بوجەی 2019 بەردەوامە و هەموو لایەنەكان لە هەوڵی ئەوەدان زۆرترین دەستكەوت بە دەست بهێنن، هەروەك فراكسیۆنی پارتی لە هەوڵی ڕژددایە بۆ ئەوەی زۆرترین دەستكەوت بۆ گەلی كورد لە بوجەدا بە دەستبێت.
سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا
وشە -
سهرخێڵ هاشم