باشترین ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆی كەمكردنەوەی كێش

:: PM:09:23:12/01/2019 ‌
دابەزاندنی كێشی لەش پێَویستی بە ژیانێكی دروست و رجیمێكی دروست هەیە، پێویستە بزانرێت كام خۆراكانە دەبنە هۆی زیاد بوونی كێش یان كام خۆراك لەگەڵ لەشت دەگونجێت، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی خێرا كێشی لەشت كەم بكەیتەوە پێویستە جوڵەت زیاد بێت.

ئەمانە هەندێكن لەو خۆراكانەی كە دەبنە هۆی كەمكردنەوەیی كێشی لەش بەشێوەیەكی تەندروست و خێرا.
یەكەم: تووترك، چەندان ڤیتامین و كانزایی بەسوودی تێدایە لەگەڵ ترشی ورسۆلیك كە یارمەتی گەشەكردنی ماسولكە دەدات و چەوری دەسوتێنێت و میتابۆلیزم خێرا دەكاتـ دژەزیندەیەكی سروشتیە كەلە لەشدا هەڵدەگیردرێت بۆ ماوەیەكی زۆر وە هەروەها دەبێتە هۆی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش و دەتوانرێت لە دروستكردنی زەلاتە و شیرینی  و بە وشككراوەیی بخورێت.

دووەم: تۆوی رێحانە، ئەم تۆوە بەرێژەیەكی زۆر ئۆمێگاسێ‌ تێدایە لەگەڵ ئۆمێگا شەش و پرۆتین و ترشی چەوری و اربۆهیدرات، قەبارەكەی 12 هێند زیاد دەكات كاتێك لەگەڵ ئاو تێكەڵ دەكرێت، دەگۆرێت بۆ شێوەیی جەلی خواردنی یەك كەوچك تۆوی رێحانە بۆ ماوەیەكی درێژ هەستی برسیەتی كەم دەكاتەوە.

سێیەم: ئاڤۆگادۆ، بەخۆراكیترین جۆری میوە دادەنرێت لە دنیادا، بڕێكی زۆر ترشی ئەمینی تێدایە لەگەڵ ترشی چەوری و ڤیتامین بی و تایبەتمەندی دژەئۆكسید وە پێویستە بۆ خێراكردنی كاری نیتابۆلیزم و چەوری سك كەم دەكاتەوە.

چوارەم: تۆوی گەنم: جیا لە گەنمی ئاسایی تۆوی گەنم برێكی زیاتر پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە لەگەڵ برێكی زۆر ریشاڵ بەشێوەیەكی ئاسان دەتوانرێـ لەگەڵ ماست و خۆراكەكانی دیكە و زەڵاتەدا تێكەڵ بكرێت وادەكات هەستی تێربوون زیاد بكات و برێكی كەمتر خۆراك بخۆیت.

پێنجەم: نیسك، سەرچاوەیەكی كەم كاربۆهیدراتە. بەشێوەیەكی لەسەر خۆ هەرس دەكرێت دەوڵەمەندە بەپرۆتینی رووەكی. دەتوانرێت لە گەڵ سەوزەوات تێكەڵ بكرێت بۆ ئەوەی پێكهاتەكانی زیاتر ببێت لە كاتی خواردنیدا.

شەشەم: برۆكلی، ئەم سەوزەیە برێكی زۆر كەم كاربۆهیدراتی تێدایە و دەوڵەمەندە بەریشاڵ.ئەو ریشاڵەی لە برۆكلیدا هەیە برێكی زۆر ئاو دەمژێت ئەمەش وادەكات بەشێوەیەكی خێراتر هەست بە تێربوون بكەیت و هەرسكردنت هێواش دەبێتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد