غه‌زه‌ل مسته‌فا ئه‌ستێره‌ی پڕۆگرامی ته‌له‌ڤزیۆنی "كورد ئایدڵ"، لە ڕێگه‌ی پێگه تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاو كردەوە و پێشكەشی دەكات بە هه‌وادارانى.
غەزەل مستەفا نوێترین بەرهەمی هونەری بە ناوی "شەوقی ئەوین" بڵاو کردەوە، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکەیشدا ئاماژەی بەوەکردووە، كه ئەم بەرهەمە لە تێکستی موفتی زادەیە و میلۆدییەکەی بورهان موفتی دایناوە، هه‌روه‌ها ئەڕێنج و میکس و ماستەرینگ عەلی شەریفزادە کردوویەتی و دەرهێنانی لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆ کراوە.
غه‌زه‌ل مسته‌فا له سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌شداری به‌رنامه‌ی "كورد ئایدڵ"ی كرد و توانی سه‌ركه‌وتووانه تا كۆتا قۆناغی پڕۆگرامه‌كه بڕوات و ده‌نگێكی زۆر به ده‌ست بێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی نازناوه‌كه بباته‌وه، له دوای ده‌رچوونی ئه‌و له پڕۆگرامه‌كه زیاتر گومان چووه سه‌ر ئه‌نجامه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به بڕوای هه‌وادارانی له‌و كچانه‌ی مانه‌وه شایسته‌تر بووه، ماوەیەكە لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە و چەند بەرهەمێکی هەیە.