ترشیات وەك یەكێك لە خۆراكە بە تامەكان زۆرن ئەوانەی ئارەزووی دەكەن و لەگەڵ خواردنی سورەوكراو یان بر‌ژاو یان هەرچیەك ئارەزووی دەكەن بیخۆن، ئێسته ئەگەر تۆش ئارەزووی خواردنی ترشیاتی سوور دەكەیت ئەوە دەتوانیت سوود لەم گرتە ڤیدیۆییەى خواره‌وه وەربگریت.
دەتوانن بەبەكارهێنانی ئەم پێكهاتانە ترشیاتێكی جیاواز دروست بكەیت ئەویش بەبەكارهێنانی ئەم كەرەستانە.
بۆ چۆنیه‌تی دروستكردنی، پێویستمان به قه‌ڕنابیت و كه‌له‌رم و گێزه‌ره‌كه و كه‌ره‌وزه‌که و خوێ و خه‌ل ده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندان پێكهاته‌ى تر بۆ خۆش ده‌رچوونى ترشیاته سووره‌كه، هەموو ئەم پێكهاتانە تێكەڵاوبكە و ئەگەر ئارەزووت كرد كەمێك سیری تێبكە و بڕێك خوێ بكە بەسەر ئەم پێكهاتانە كە تێكەڵاوت كردووە .
ترشیات یه‌كێكه له به‌رهه‌مه خۆشكراوه‌كان كه زۆربه‌ى كه‌س ده‌یخۆن، به‌بێ ئه‌وه‌ى سوود و زیانه‌كانى بزانن، كه به دڵناییه‌وه چه‌ندان سوود و زیانیشى هه‌یه، مێژووى ئه‌م جۆره خواردنه له‌گه‌ڵ خواردنه قورسه‌كان بۆ میسڕ و توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.