به سه‌دان خۆپێشانده‌ر به هێلهگلی زه‌رده‌وه له شه‌قامه‌كانی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ده‌ركه‌وتن، دژی سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتنی حكوومه‌ت و یارمه‌تی نه‌دانی هه‌ژاران، ئه‌مه‌یش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕه‌وته دژ به حكوومه‌ته كه به‌ر له نزیكی دوو هه‌فته‌وه له پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نساوه سه‌ری هه‌ڵداوه و به وڵاتانی تریش بڵاوبووه‌وه.
هێله‌گ زه‌رده‌كانی له‌نده‌ن دروشمی "به‌ریتانیای تێكشكاو"یان به‌رز كردبووه‌وه، هۆشداریان به سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌كه‌یان ده‌دا كه واز له ڕێگری له كاركردنی خه‌ڵكی بهێنن و ده‌رچوونی به‌ریتانیایش له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
هاوكات ئه‌و خۆپێشانده‌رانه هاوسۆزی خۆیان بۆ هێله‌گ زه‌رده‌كانی فڕه‌نسا ڕاگه‌یاند و پشتیوانی داواكانیان كردنه‌وه و هه‌مان داواكارییان بۆ حكوومه‌تی وڵاتی خۆیان به‌رز كرده‌وه.
خۆپێشانده‌ران له كه‌شێكی ناله‌باردا به‌رده‌وامبوون له چالاكی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، به‌شێك له به‌شدارانیش خه‌ڵكی فڕه‌نسا بوون و به ته‌واوی پشتیوانی دروستبوونی هه‌ڵمه‌تی هێله‌گ زه‌رده‌كانیان له له‌نده‌ن ده‌كرد.
ئاریك سایمۆن كه پیاوێكی فڕه‌نسی شاری نۆرماندی فڕه‌نسییه و له خۆپێشاندانه‌كه‌ی شاری له‌نده‌ن به‌شداری كردووه بۆ میدیاكان دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته سه‌رجه‌م وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا دژی سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌گرتنی حكوومه‌ت بێنه ده‌نگ و ناڕه‌زایی ده‌رببڕن.