ڕۆژنامه‌یه‌كی ژاپۆنی بڵاوی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی كۆریای باكور پێشنیازی كردووه، كه دانیشتن و دیداری دووه‌می نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو شوبات/ فێبرایه‌ر له ڤێتنام ساز بكرێت.
ڕۆژنامه‌ی "
یومیۆری" ژاپۆنی له زاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی ژاپۆن و ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكور بڵاوی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی پیۆنگیانگ تاوتوێی ئه‌وه ده‌كات كه پێشنیازی كات و شوێنی دیداری دووه‌می تره‌مپ و كیم جۆنگ ئۆن دیاریی بكات.
له دوا سه‌ردانی كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆیاری باكور دووپاتی كرده‌وه، كه ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجام بدات.
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایش به‌هه‌مانشێوه ڕای گه‌یاند، ئاماده‌یه بۆ دیداری لووتكه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكور و گوتی، سیاسه‌تی پیۆنگیانگ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و واشنتنیش پێشوازی لێ ده‌كات.
هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان كۆریای باكور و واشنتن كه‌م بكاته‌وه و گرفته‌كان به ئاشتی و دایه‌لۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش یه‌كه‌م دیداری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی كۆریای باكور له 12ی ئایار/مایۆی ساڵی ڕابردوو له سه‌نگاپوور ئه‌نجام درا، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن كه پیۆنگیانگ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و مووشه‌كه كیشوه‌ربڕه‌كانی بوه‌ستێنێت و ئه‌مه‌ریكایش سزاكان ورده ورده له‌سه‌ر پیۆنگیانگ لا ده‌بات.