شاره‌زایانی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌هێزبوونی پێوه‌ندی و هاریكاری نێوان ڕووسیا و چینه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته بگه‌ن به هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیجی ئه‌وا ده‌بن به كابووسێكی ترسناك بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
شاره‌زایان بۆ گۆڤاری
National Interestی ئه‌مه‌ریكی ڕایان گه‌یاندووه، واشنتن تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بووه، كاتێك نزیكبوونه‌وه‌ی مۆسكۆ و په‌كینی به هه‌ند وه‌رنه‌گرت و گوێی پێ نه‌دا، كاتێك له نیوه‌ی دووه‌می جه‌نگی سارد پێوه‌ندییه‌كان چڕبوویه‌وه و به ته‌واوی به‌ره‌و پێش كه‌وت.
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێسته‌یش پێوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و چین له دۆخێكی باشدان، به‌ڵام تا ئێسته نه‌گه‌یشتوون به‌و ئاسته‌ی كه هاوپه‌یمانی دوور مه‌ودا و ستراتیجی له نێوان هه‌ردوو وڵات ڕابگه‌یه‌نن، چونكه په‌كین دوودڵ و نیگه‌ران به هاوپه‌یمانی به‌ستن له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ترسی هه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا له ده‌ست بدا كه هاوبه‌شێكی گه‌وره‌ی ئابوورییه له‌گه‌ڵ چین.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی گۆڤاره‌كه هاتووه، نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری مۆسكۆ و په‌كین بۆ واشنتن ده‌بێته كابووسێكی ترسناك، بۆیه ئێسته گه‌وره‌ترین پرسیاری بێ وه‌ڵام له واشنتنی پایته‌خت ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ڕووسیا و چین ببنه هاوپه‌یمان، ئه‌مه‌ریكا چی ده‌كات و چی ده‌بێت؟