وه‌زیری وزه‌ی سعوودیه خالید فالح ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه ده‌ست به دروستكردنی پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت به بڕی 10 ملیار دۆلار له به‌نده‌ری جوادری پاكستان بكات و كه‌رتی پاڵاوتنی نه‌وت له وڵاته‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ببات.
فاح دووپاتی كرده‌وه، كه سعوودیه هه‌وڵ ده‌دا هاوكاری پاكستانییه‌كان بكات، بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری، له ڕێی دروستكردنی پاڵاوگه‌ی نه‌وت و دروستكردنی هاوبه‌شایه‌تی له‌گه‌ڵ سعوودیه و چین تا ببێته ڕێڕه‌وێكی ئابووری له نێوان چین و سعوودیه.
بڕیاره شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان له مانگی شوبات /فێبرایه‌ری داهاتوو بۆ واژووكردنی چه‌ند ڕێككه‌وتنێك سه‌ردانی پاكستان بكات و چه‌ندان پرۆژه‌ی ستراتیجی له وڵاته‌كه بخاته‌گه‌ڕ.
غولام سروورخان وه‌زیری پترۆلی پاكستان له‌وباره‌وه
گوتی، به دامه‌زراندنی ئه‌و پاڵاوگه نه‌وتییه له به‌نده‌ری جوادر سعوودیه ده‌بێته هاوبه‌شێكی ستراتیجی ڕێڕه‌وی ئابووری له نێوان چین و پاكستان.
ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زیری وزه‌ی وڵاته‌كه‌یان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ غولام سروورخانی وه‌زیری پترۆل و عه‌لی زه‌یدی وه‌زیری به‌نده‌ره‌كانی پاكستان كردووه، تا شوێنێكی گرنگ و ستراتیجی بۆ دروستكردنی پاڵاوگه نه‌وتییه‌كه دیاریی بكه‌ن.