لیژنه‌یه‌ك پێك هێنراوه چیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لیژنه‌یه‌كی نهێنی پێكهێناوه بۆ دوورخستنه‌وه و په‌راوێزخستنی ئیسلامی و كۆمۆنیسته‌كانی ناو ڕێكخستن و جڤاته‌كانی و پرسه‌كه له كۆنگره جێبه‌جێ ده‌كرێت، لیژنه‌كه ئێسته سه‌رقاڵی كاركردنه و له‌لایه‌ن چیا نه‌وشیروان مسته‌فاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه"، به‌رپرسانی ئێسته‌ی گۆڕان نایانه‌وێ گه‌نجانی ناو بزووتنه‌وه‌كه كه هه‌میشه سه‌رقاڵی قسه‌كردن و ڕه‌خنه‌گرتنن له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاكاندا، زیاتر بێنه پێشه‌وه و ئه‌و گه‌نجانه‌ش زیاتر كۆمۆنیست و كۆنه ئیسلامییه‌كانن كه له‌ناو گۆڕاندا چوونه‌ته پێشه‌وه، بۆیه لیژنه‌یه‌كی نهێنی سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن له‌ناو ڕێكخستنه‌كانی گۆڕاندا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یاندا به ته‌واوه‌تی ئه‌و گه‌نجانه په‌راوێز بخه‌ن.
لیژنه‌كه ئێسته به نهێنی كاره‌كانی ده‌ست پێ كردووه و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، پێكهێنانی لیژنه‌كه‌یش به بڕیاری كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بووه، ئه‌ندامه‌كانیشی له كۆنه یه‌كێتییه‌كان و دوو ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و دوو ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان پێك هاتوون.
ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتیی گۆڕان كه ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌یه و له‌به‌ر هه‌ستیاریی پرسه‌كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بۆ "وشه"ـی راگه‌یاند كه "لیژنه‌كه ماوه‌ی مانگێكه ده‌ستبه‌كاره، سه‌ره‌تا كاره‌كانی له‌ناو ڕێكخستنه‌كانی گۆڕان ده‌بێت تا هه‌وڵ بدرێ ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌به‌ستن له‌لایه‌ن ڕێكخستنه‌كانه‌وه په‌راوێز بخرێن و بۆ كۆنگره سه‌رنه‌كه‌ون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، "لیسته‌كه ئاماده‌یه و زیاتر له ١٥٠ ناوی تێدایه كه له ده‌موچاوه گه‌نجه‌كانی گۆڕانن و به‌رده‌وام خه‌ریكی ڕه‌خنه‌گرتنن له گۆڕان و دامه‌زراوه‌كانی، هه‌رده‌م له‌سه‌ر میدیاكانیش به پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپی حزبیی، له‌سه‌ر حزبه‌كانی تر و حكوومه‌ت قسه ده‌كه‌ن."
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه"، ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره و دروستكردنی لیژنه بۆی، به پێشنیاری كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فان، به‌تایبه‌ت له دوای كۆچی دوایی باوكیان ئه‌و كه‌سانه ڕه‌خنه‌ی زۆر و توندیان له‌و كوڕانه گرتووه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی گۆڕان و میدیا و دارایی ئه‌و حزبه، له‌لایه‌ن خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕانیشه‌وه ڕه‌زامه‌ندی دراوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتیی گۆڕان ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، "له كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، گۆڕان ته‌نیا بڕیاری به خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن داوه و پێچه‌وانه‌ی پێڕه‌وی خۆیان وه‌ستاونه‌ته‌وه كه هه‌موو بڕیاره‌كان له جڤاتی نیشتمانییه‌وه ده‌درێن، ئه‌ندامانی دانوستانكار و خاوه‌ن بڕیاریش له كۆبوونه‌وه‌كاندا، له ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن پێك هاتوون".
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه ١٢ كورسیی له ده‌ست دا، بڕیاری كۆنفرانس و كۆنگره‌ی دا و بۆ ئاماده‌كاریش ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ی پێك هێناوه، به‌ڵام لیژنه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنه‌وه پێك هاتوون له‌گه‌ڵ هه‌ندێ كه‌سی نزیك له كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا و ڕێكخه‌ری گشتی حزبه‌كه.
دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، كوڕه‌كانی ده‌ستیان به‌سه‌ر موڵك و ماڵی گۆڕان و میدیا و دارایی حزبه‌كه‌دا گرت، ئه‌وه‌ش وای كرد به‌شێكی به‌رچاوی گه‌نجه‌كانی گۆڕان قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بكه‌ن و ڕه‌خنه‌ی توندیان لێ گرتن، به‌و هۆیه‌شه‌وه به بڕیاری ڕێكخه‌ری گشتی، چه‌ند كه‌سێك له‌و حزبه دوور خرانه‌وه له‌ناویاندا عه‌بدوڵا مه‌لا نووری هه‌بوو.
ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتیی گۆڕان به"وشه" ده‌ڵێ، "گۆڕان كاری وا ناكات و كۆنفرانس و كۆنگرهكهیشی بۆ هه‌موو بیروڕا و ته‌مه‌نێكی جیاوازه، كه‌س هیچ پۆستێك قۆرخ ناكات و هیچ بۆچوونێك ناسه‌پێنێت".
له‌گه‌ڵ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌شدا، ژاژڵه‌یی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه "ئیسلامییه‌كانی ناو گۆڕان هه‌موویان ئه‌ندام په‌رله‌مانن، گله‌یی ئه‌وه‌شمان لێ ده‌كرێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه‌ته موڵكی ئیسلامییه‌كان."
كێشه ناوخۆییه‌كانی گۆڕان و هه‌ڵسوكه‌وتی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا، وای كرد ئه‌و حزبه له هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا شكستێكی گه‌وره به ده‌ست بێنێت و ئۆباڵی شكسته‌كه‌ش له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كانی گۆڕان كه زۆرینه‌یان كۆمۆنیست و ئیسلامییه‌كانی گۆڕانن، خرایه ئه‌ستۆی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن، ڕێكخه‌ری گشتی و كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه.
ژاژڵه‌یی ئه‌وه‌شی گوت، "كۆنگره و كۆنفرانسی گۆڕان جێی هه‌مووانه و باسی كۆمۆنیست و ئیسلامی ناكرێت."