خواردنی فاسۆلیا بۆچی باشە؟ پزیشكان دەڵێن زۆر بیخۆن

:: PM:12:01:26/12/2016 ‌

فاسۆلیا بە باشترین خواردن دادەنرێت بۆ تەندروستی لەش بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی گرنگ لە خۆ دەگرێت، بەگشتی سێ جۆر فاسۆلیا هەیە كە بە پێی رەنگەكانیان جیاوازن وەكو فاسۆلیای سپی، فاسۆلیای سوور، فاسۆلیای رەش، پزیشكان و پسپۆران لەمیانەی لێكۆڵینەوەكانیان كۆمەڵێك سوودی گرنگی خواردنی فاسۆلیایان بۆ سەر جەستە و تەندروستی مرۆڤ هەیە و رێنماییمان دەكەن كە پێویستە بەردەوام هەفتەی دووجار فاسۆلیا بەو شێوازانەی ئامادە دەكرێن بیخۆین.

گرنگترین سوودەكانی خواردنی فاسۆلیا
یەكەم، فاسۆلیای پڕە لە ریشاڵ، هەریەك لە ئێمە رۆژانە پێویستمان بە خواردنی بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵ هەیە، بە خواردنی فاسۆلیا ئەو بڕە زۆرەی ڕیشاڵمان دەست دەكەوێت، بەمەش گەدە و ئەندامەكانی جەستە پێویستیان بۆ ڕیشاڵ پڕ دەبێتەوە.

دووەم، فاسۆلیا سیحری هەرسكردنە، فاسۆلیا نەك هەر بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە و ئەو ڕیشاڵەشی كە تێیدایە دوو جۆرن، ڕیشاڵی تواوە و نەتواوە، ئەمانە یارمەتیدەری زۆر بەهێزن بۆ پرۆسەی هەرس كردن و هیچ كات ڕێگە نادەن مرۆڤ تووشی قەبزی ببێ و قەبزیش لەناو دەبات.

سێیەم: لە خواردنی بێزار نابێت، ئەمەش بەهۆی فرەجۆری ڕەنگ و شێوەی و زۆری شێوازەكانی لێنان و ئامادەكردنی، دەتوانن بەو فڕەنگی و فرەجۆرییەی وا دەكات لە خواردنی فاسۆلیا بێزار نەبن و بە بەردەوامی بیخۆن.

چوارەم: فاسۆلیا بڕێكی كەم نیشاستەی گلیسمیكی تێدایە، یەكێ‌ لە خاڵە گرنگەكانی فاسۆلیا بوونی بڕێكی كەمە لە نیشاستەی گلیسمیك كە شەكری خوێن بە نەگۆڕی دەهێڵتەوە وا دەكات ببێتە هۆی نزمبوونەوەی شەكرەی خوێن بە رێژەیەكی بەرچاو.

پێنجەم، چەوری و كۆڵیستڕۆڵی زیانبەخش لەناو دەبات، خراپترین جۆری كۆلیسترۆڵ كە ناسراوە بە ئێڵ دی ئێڵ كە لە دیواری بۆرییەكانی خوێندا كۆ دەبێتەوە و دەبێتە هۆی گیرانی بۆڕییەكانی خوێن و هەوكردن، ڕیشاڵی تواوە كە فاسۆلیا بڕێكی زۆر بوونی هەیە، لە گەدەی مرۆڤ دەتوێتەوە و ریخۆڵەكان دەیمژن و بەمەش چەوری زیانبەخش لە بۆڕییەكانی خوێن لەناو دەبات، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراون خواردنی سێ تا چوار كوپ فاسۆلیا بەڕێژەی 5% ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ لە خوێن كەم دەكاتەوە، ئەمەش ڕێژەیەكی زۆر باشە بۆ ئەوانەی بە دەست بەرزی ڕێژەی كۆڵیسترۆڵەوە گیرۆدەن.


شەشەم، خۆراكێكی باشە بۆ دڵ،  فاسۆلیا سوودیكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی دڵ ئەویش بەهۆی ئەو پۆتاسیۆم و كانزایانەی كەلە پێكهاتەكەیدا بوونی هەیە.  بەگشتی لەناوبردنی كۆلیستڕۆڵ لە خوێندا دڵ لە تەواوی نەخۆشی و مەترسییەكان دوور دەخاتەوە، ڕیشاڵی نێو خوێنیش یارمەتیدەر دەبێ بۆ چالاكبوونی سوڕی خوێن و دڵ بە تایبەتی.

حەوتەم: رێگری لە زیادبوونی كێشی لەش دەكات،  خواردنی فاسۆلیا بە بەردەوامی وا دەكات كە بە لەشولارێكی ڕێك بمێننەوە و هەرچی بخۆن ئاساییە ئەگەر هەمیشە فاسۆلیا بخۆن، چونكە بەهۆی ڕیشاڵی زۆر لە پێكهاتەكەیدا ڕێگە لە زیادبوونی كێشەی جەستە دەگرێ، هاوكات ئەوانەشی كە زۆر خۆرن دەتوانن بە فاسۆلیا حەزی زۆر خواردنیان كەم بكەنەوە، چونكە بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایە و وا دەكات خێرا هەست بە تێربوون بكەن و لە خواردنە قورسەكان دوور بكەونەوە.

هەشتەم: كەمخوێنی لەناو دەبات، فاسۆلیا ڕێژەیەكی یەكجار زۆری ئاسن لە پێكهاتەكەیدا هەیە، كەمی ئاسن لە جەستە مرۆڤ تووشی كەمخوێنی دەكات، بۆیە ئەگەر فاسۆلیا بخۆن، هیچ كات تووشی كەمخوێنی نابن و ئەوانەشی كێشەی كەمخوێنیان هەیە، دەتوانن سوودی یەكجار زۆر لە فاسۆلیا وەربگرن بۆ ڕزگاربوون لە كەمخوێنی.

سەرچاوە/Mom.me.


وشە - ئاوات ئازاد