به بۆنه‌ی یادی هه‌شته‌مین ساڵه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، كچه‌كه‌ی هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژی لبنانی وێنه‌یه‌كی بووكێنییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
دوێنێ شه‌موو 12ی كانوونی دووه‌م، یادی هه‌شته‌مین ساڵه‌ی هاوسه‌رگیری زه‌ینه‌بی كچی هه‌یفا وه‌هبی بوو، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه وێنه‌یه‌كی خۆی له كاتی بووكێنییه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
زه‌ینه‌ب له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تی: ژیان گه‌شتێكه.. خۆشه‌ویستیش ئه‌و هۆكاره‌یه كه وا ده‌كات له پێناو ئه‌و گه‌شته‌تدا بجه‌نگیت. هه‌روه‌ها له‌سه‌ریشی نووسیوه یادی هه‌شته‌مین ساڵه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌م.
له‌و وێنه‌یه‌دا زه‌ینه‌ب به شێوه‌یه‌كی جیاواز له ئێسته‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه وێنه‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیاكان دروست كردووه، به‌تایبه‌ت له زۆربه‌ی كۆمێنته‌كاندا قسه له‌سه‌ر برۆكانی كراوه، بۆیه خۆیشی له‌سه‌ر پۆسته‌كه نووسیویه‌تی: برۆكانم هه‌ر ده‌بوو ئاوا بن؟!.
زه‌ینه‌ب فه‌یاد كچی هه‌یفا وه‌هبی گۆرانیبێژ و ناسر فه‌یادی كۆنه مێردیه‌تی، كه تاكه منداڵیانه و ئێسته گه‌وره بووه و له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی و دوو كچه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ماوه‌ی هه‌شت ساڵه هاوسه‌رگیری كردووه.