بڕە پارەیەك دهدرێته كەسوكاری شەهیدان
بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران رای گەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا دەست دەكەن بە دابەش كردنی دەرماڵەی هاتوچۆی قوتابیانی دەڤەری سۆران.
ئەمڕۆ یەكشەم 13ی كانوونی دووەم، ئەشقی مەلا بەڕێوەبەری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، بڕیارە لەو هەفتەیەدا نزیكەی 200 قوتابی لە كوڕ و كچی شەهید ئەوانەی لە زانكۆ و پەیمانگاكان دەخوێنن دەرماڵەی هاتوچۆیان بەسەر دابەش بكرێت.
زیاتر گوتی، دەرماڵەكە بۆ قوتابیانی ناو شار 450 هەزار دینار و ئەوانەی دەوروبەریش 900 هەزار دینارە كە لە ڕێورەسمێكدا پێیان دەدرێ. روونیشی كردەوە كە جیا لە خەرجی و دەرماڵەی خوێندن ساڵانە كرێی هاتوچۆی قوتابیانیش لە ئەستۆی وەزارەتی كاروباری شەهیدانە.
مەلا دووپاتی كردەوە بە هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی توانراوە داشكاندن بكرێت بۆ قوتابیانی كەسوكاری شەھیدان لە قوتابخانە و كۆلێژ و پەیمانگە ئەھلییەكان و لە هەمان كات زۆربەی نۆرینگە و دەرمانخانەمانی سۆران بۆ كەس و كاری شەهیدان نرخ كەمترە.
سۆران لە رووی كارگێڕییەوە سەر بە پارێزگەی هەولێرە و دەكەوێتە 110كم لە باكوری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر زیاتر لە 200 هەزار كەس لەو شارۆكەیە دەژیت. جیا لە زانكۆ و پەیمانگای حكوومی كۆلێژ و پەیمانگای ئەهلیشی لێیە كە هەزاران قوتابی لە بەشە جیا جیاكاندا دەخوێنن.
سۆران / موڕشید برادۆستی
وشە -
سهرخێڵ هاشم