یه‌كێك له ئاژه‌ڵه ناوازه‌كانی دنیا "لایگهره" كه ئه‌م جۆره ئاژه‌ڵه له ئه‌نجامی جووتبوونی نێره‌ی شێر و مێیه‌ی پڵنگ پێكهاتووه و شێوه‌كه‌ی هه‌موو دنیای سه‌رسام كردووه، بۆیه لێره‌دا باس له‌و جۆره ئاژه‌ڵه ده‌كه‌ین:
لایگه‌ر له ئه‌نجامی جووتبوونی نێره‌ی شێر و مێیه‌ی پڵنگ دروست ده‌بێ كه شێوه‌ی هه‌ردوو باوانهكی تێدایه.
LION+TIGER=LIGER له زمانی ئینگلیزی‌دا ناوه‌كانی شێر و پڵنگ لێكدراوه و لایگهری لێ دروست بووه.
ئه‌م ئاژه‌ڵه به گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی خێزانی پشیله داده‌نرێت له دنیادا.
درێژی ئه‌م ئاژه‌ڵه ده‌گاته سێ بۆ 3.6 مه‌تر و كێشیان 150 بۆ 363 كیلۆگرام زیاد ده‌كات.
یه‌كه‌م جۆری لایگه‌ر له هیندستان دۆزرایه‌وه له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م.
ئه‌م لایگه‌ر به گه‌وره‌ترین جۆر داده‌نرێت و ژماره‌ی پێوانه‌یی شاندووه كه كێشه‌كه‌ی 418 كیلۆگرامه.
لێره سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیه بكه كه "وشه" به‌رهه‌می هێناوه...