بۆ خۆپاراستن لە شەكرە گوێز بخۆن

:: PM:11:11:13/01/2019 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە خواردنی رۆژانەی بڕێكی كەم لە گوێز مەترسی تووشبوون بە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە.

رۆژنامەی "دەیلی مێڵ"ی بەریتانی لەو بارەوە دەڵێت، خواردنی رۆژانەی گوێز، دەبێتە هۆی پاراستن لە چەند نەخۆشییەكی مەترسیدار بەهۆی ئەو رێژە بەرزەی چەوری تەندروست و دژە ئۆكسێنەر و ڤیتامین و ترشە چەوریەی كە لە گوێزدا هەیە و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن دەكەن و ئاستی كۆلیسترۆڵ و فشاری خوێن كەم دەكەنەوە، جیا لەوەی یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە دەدەن.   

لینۆر عەرەب، سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە لەو بارەوە دەڵێت، دەركەوتنی پێوەندی لە نێوان خواردنی گوێز و كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، هۆكارێكە بۆ زیادكردنی گوێز بۆ سیستەمی خۆراكی تەندروست كە سەرەڕای بوونی رێژەیەكی بەرزی كالۆری، بەڵام پێوەست نییە بە زیادكردنی كێشی لەش.

وەك ماڵپەڕی "هایلبەر اكسیس"ی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە كە توێژەران پێیان وایە پێویستە رۆژانە چوار كەوچك گوێز بخرێتە ناو سیستەمی خۆراكی رۆژانە بۆ خۆپاراستن لە جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل