سان جێرمان رووبەڕووی بەرشە دەبێتەوە.. نرخی فرۆشتنی رابیۆی دیاری كرد

:: AM:09:53:15/01/2019 ‌

یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی نرخی ئەستێرەكەی ئەدریان رابیۆی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئێستەی یاریزاناندا دیاری كرد بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو بە بەلاش نەداتە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد: یانەی پاریس سان جێرمان نرخێكی كەمی بۆ فرۆشتنی رابیۆ دیاری كردووە كە 15 ملیۆن یۆرۆیە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو ناچار نەبێت بێ بەرابمەر بیدات بە یانەی بەرشەلۆنە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە رۆژنامەكە باس لەوە دەكات كە بەڕێوبەری كارەكانی رابیۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە رێككەوتووە لە هاوینی داهاتوو بە مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە خولی ئیسپانیاوە بكات.

رۆژنامە كەتەلۆنییەكە راشیگەیاند كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە پێیانوایە ئەم نرخەی یانەی پاریس سان جێرمان دایناوە كاریگەری لەسەر بڕیارەكانی یاریزانەكە و یانەكەیان دەكات لەگەڵ یانەكانی تر كە ركابەری لەسەر گرێبەستكردنی دەكەن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م