باری كه‌شوهه‌وا و به‌رزی و نزمی پله‌كانی گه‌رمیش، كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر بازار هه‌یه و له هاویناندا ئه‌گه‌ر بازاڕی سارده‌مه‌نی گه‌رم بێت، ئه‌وا له زستاناندا بازاڕی ئه‌و خۆراكانه گه‌رمه كه به خواردنیان له‌ش زیاتر هه‌ست به گه‌رمبوونه‌وه بكات. ئه‌مه ده‌رفه‌تی نوێی كاریشه بۆ ئه‌و كاسبكارانه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام شت ده‌فرۆشن، ئه‌وانه‌ش كه دووكانی گه‌وره‌یان به‌ناوی سارده‌مه‌نی كردووه‌ته‌وه، به فرۆشتنی هه‌ندێك شتی گه‌رم قه‌ره‌بووی بێبازاڕییان ده‌كه‌نه‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و دووكان و شوێنانه‌ی كه به فرۆشتنی خواردنی گه‌رم یان سارد ناسراون، له هه‌ولێری پایته‌خت زۆرن و ژماره‌شیان رۆژ به رۆژ زیاد ده‌كات. له زستاندا تای ته‌رازوو به‌لای جۆری گه‌رمییه‌كه‌ی و له هاوینیشدا به لای سارده‌مه‌نیدا ده‌شكێته‌وه.
عیماد ئه‌حمه‌د كه یه‌كێكه له فه‌رمانبه‌رانی ئایسكرێم پڵاس، له پشته‌وه‌ی جامه‌كانه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كات كڕیاران هۆڵی سارده‌مه‌نییه‌كه گه‌رم بكه‌ن، به‌ڵام وه‌رزه‌كه زستانه و ئه‌و شتانه‌ش كه خراونه‌ته‌ڕوو ساردن و كورسییه‌كانیش چۆڵن. ئه‌و ده‌ڵێت به‌راورد به هاوین كڕیاره‌كانیان بۆ نیوه دابه‌زیون، به‌تایبه‌ت له ئێوارانی هاویندا له هۆڵی دانیشتنی سارده‌مه‌نییه‌كه هیچ كورسییه‌كی به‌تاڵ ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت و كڕیار ده‌بوو چاوه‌ڕوانی بكردایه یه‌كێك ساردییه‌كه‌ی ته‌واو بكات و له جێی دابنیشێت، به‌ڵام ئێسته له دوای بانگی شێوان كه باشترین كاتی بازاڕه‌كه‌یانه، هێشتا نیوه‌ی كورسییه‌كان چۆڵن.
خاوه‌نی ئه‌و سارده‌مه‌نییه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی بێ بازاڕییه‌كه‌ی بكاته‌وه، ئێواران جگه له سارده‌مه‌نی و ئایسكرێم، پاقله، شێلم و شه‌نده‌لیش ده‌فرۆشرێت.
به‌شێك له سارده‌مه‌نییه‌كان به‌م كاره تێ‌یان هه‌ڵێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌م نین ئه‌و سارده‌مه‌نییانه‌ی ده‌رگه‌كه‌یان داخستووه یان به ته‌واوی فرۆشتنی سارده‌مه‌نییان راگرتووه و شتی تر پێشكه‌ش به هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
وه‌رزی زستان وه‌رزی هه‌ندێك پیشه‌ی نوێشه و ئه‌گه‌ر گه‌نجێك بێكار بێت و حه‌ز بكات كاسبییه‌ك بكات، ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه عاره‌بانه‌یه‌كی بچووك دابین بكات و یان له گۆشه‌یه‌كی گه‌ڕه‌ك و شه‌قامی شار، شێلم، گه‌نمه‌شامی، گوڵه‌به‌ڕۆژه و پاقله بفرۆشرێت، خواردنگه‌لێك كه هاووڵاتییان حه‌زی لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی هاوكاره له گه‌رمبوونی ئه‌م بازاڕانه له وه‌رزی زستان، به‌شێكی بۆ درێژیی شه‌وانی زستان ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌ر له سه‌عات پێنجی ئێواره‌وه دنیا تاریك ده‌بێت، زۆر له خه‌ڵكیش تا سه‌عات 12ی شه‌و له ده‌وری یه‌كترن و ئه‌م ماوه درێژه ئه‌گه‌ر شێلم یان چه‌ره‌زات و پاقله‌یه‌كی تێدا نه‌خورێت، ئه‌وا هه‌ر ته‌واو نابێت. هۆكارێكی تر پێوه‌ندی به تایبه‌تمه‌ندیی له‌شی مرۆڤ و حه‌زه‌كان هه‌یه كه له كاتی سه‌رمادا زیاتر حه‌ز به خواردنی ئه‌و جۆره خۆراكانه ده‌كات كه گه‌رمی به له‌ش ده‌به‌خشن.
فرۆشتنی پاقله و شێلم و گوڵه‌به‌ڕۆژه هه‌لی كاری نوێیه نه‌ك بۆ بێكارانی ناوخۆ، به‌ڵكو بۆ ئه‌و ئاواره و لێقه‌وماوانه‌ش روویان له هه‌ولێر كردووه. له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر- كه‌ركووك عه‌ره‌بێكی مووسڵ كه چه‌ند ساڵێكه ئاواره‌ی هه‌ولێر بووه و لێره گیرساوه‌ته‌وه، گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌فرۆشێت.
ئه‌و به عه‌ماڕ خۆی ناساند و به كوردییه كرچوكاڵه‌كه‌ی ده‌ڵێ، له زانكۆی مووسڵ خوێندنی ته‌واو كردووه و دوای ساڵی 2014ه‌ش ئاواره بووه و له هیچ شوێنێك دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵام به‌شی ئابووریی ته‌واو كردووه و لانی كه‌م ئه‌وه‌نده له ئابووری فێر بووه بچووكترین ده‌رفه‌ته‌كان به‌كاربێنێت و زۆرترین سوودیان لێ وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ی له بازاڕ ده‌یباته‌وه و زیاتر داهاتی ده‌بێت، ئه‌وانه‌ن هوشیارترن و ده‌زانن چۆن له توانای كه‌میان زۆرترین سوود وه‌ربگرن.
به‌گوته‌ی ئه‌و كاسبكاره، به‌م كاره‌ی ده‌یكات بژێویی خیزانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌سووڕێنێت و درێژیی شه‌وانی زستان و سه‌رما وای كردووه خه‌ڵك حه‌ز به كڕینی گوڵه‌به‌ڕۆژه بكه‌ن، كاره‌كه‌شی قورس نییه و به هه‌موو كه‌سێك گوڵه‌به‌ڕۆژه‌یه‌كی خاو گه‌رم ده‌كرێته‌وه تا پێشكه‌شی كڕیاری بكه‌ی.