لەم ڕۆژەدا هیچ کەس بە پانتۆڵەوە بە میترۆ هاتوچۆ ناکات

:: PM:03:05:15/01/2019 ‌
بە بۆنەی ڕۆژێکی جیهانییەوە، هیچ کەسێک گەشتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی بە پانتۆڵەوە لە ڕێگەی میترۆوە ناکات، واتە هەموو کەسێک لەناو میترۆی وڵاتاندا لەم ڕۆژە بێ پانتۆڵ دەبن.

ڕۆژی 11ی کانوونی دووەم، هەموو ساڵیک یادی "ڕۆژی جیهانیی گەشتی میترۆ بە بێ پانتۆڵ" دەکرێتەوە، کە لەو ڕۆژەدا هیچ کەسێک لەوانەی گەشت بە میترۆ دەکەن پانتۆڵ لەپێ ناکەن و بەرەو دەوام و شوێنە گشتییەکانیان دەڕۆن.

ئەم دیاردە سەیرەی کراوە بە ڕۆژی جیهانیی، ساڵانە لە شارەکانی بەرلین، نیویۆرک، شیکاگۆ، لەندەن، ئەمستردام وبراگ یادی دەکرێتەوە، ئامانجیش لەم کارەدا تەنیا هێنانە پیکەنینی سەرنشینانی تری ناو میترۆکەیە و کارێکی زۆر سادەیە.

ماڵپەری rt لەم ڕۆژەدا ڤیدیۆیەکی تایبەتی ئامادە کردووە، تێیدا دیمەنی هەندێک لە میترۆکان پشان دەدات، لەو کاتەی سەرنشینان گەشت و هاتوچۆی پێ دەکەن:



















وشە - ڕێناس شابان