رێباز حه‌ملانى وه‌زیرى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه، سێ مووچه‌ى ساڵى رابردوو بخاته سه‌ر بودجه‌ى گشتى عێراق.
ئه‌مڕۆ له
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه له سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو، رێباز حه‌ملان باسى له داوایه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد كه سه‌باره‌ت به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاراسته‌ى حكوومه‌تى عێراق كراوه.
وه‌زیرى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى گوتى "عێراق 12 مووچه‌ى ئه‌مساڵ ده‌نێرێت، به‌ڵام ئێمه داوامان كردووه سێ مووچه‌ى ساڵى رابردووش بخاته سه‌ر بودجه‌ى گشتى ساڵى 2019".
رێباز حه‌ملان گوتى" من خۆم له‌م باره‌وه‌یه قسه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى عێراق كردووه و هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تیش داواى له عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه".
لهبهشێكى تر‌ى قسه‌كانى رێباز حه‌ملان باسى له نه‌هێشتنى پاشكه‌وتى مووچه كرد و دووپاتى ئه‌وه‌ى كرده‌وه ئه‌م بابه‌ته به په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاساى چاكسازییه‌وه به‌نده كه ئێسته له په‌رله‌مانى كوردستانه.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه حكوومه‌تى عێراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بڕیوه، به‌ڵام له مانگى ئادارى ساڵى رابردووه‌وه رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه عێراق بڕێك پاره بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت و حكوومه‌تى هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێ ده‌دات.