كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی:
ئه‌شق نه‌بێ خه‌میش نییه و خه‌م نه‌بێ شیعریش نییه
زۆر له گۆرانیبێژان له دنیادا كاری پێشكه‌شكاری ده‌كه‌ن
كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی كچه شاعیر و هونه‌رمه‌ند و میدیاكاری كورد، دانیشتووی هۆڵه‌ندایه و خاوه‌ن چه‌ندان گۆرانی و سه‌دان شیعری نیشتمانی و خۆشه‌ویستییه، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "گیرفانی كانی" و گه‌ڕان به‌ناو وڵاتانی دنیایه. كانی له‌م دیمانه‌یه‌ی بۆ "وشه" باسی كاره هونه‌ری و میدیاییه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت، چه‌ندان پڕۆژه‌ی جیاوازی میدیایی هه‌یه بۆ كوردستان كه ده‌یه‌وێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا جێبه‌جێیان بكات.
هه‌ڵبه‌جه بۆ كانی برینه یان یاده‌وه‌ری یاخۆ مانای پیرۆزیی كوردستان؟
هه‌ڵه‌بجه بۆ من هه‌م شانازییه و هه‌م برینه و هه‌م یاده‌وه‌ری، كاتی كاره‌ساته‌كه من ته‌مه‌نم هێشتا نه‌بوو به ساڵێك، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌وه من بۆ هه‌موو ته‌مه‌نم چاوه‌كانم كز بوون، بێ ئه‌وه‌ی تێبگه‌م بۆ! له‌گه‌ڵ هه‌ر گاڵته‌پێكردنێك به چاویلكهكانم هه‌ڵه‌بجه‌م بیر هاتووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ر پرسیاركردنێك له كزیی چاوه‌كانم برینێكی گه‌وره‌تری ههڵهبجهییهكانم ده‌هاته به‌رچاو، زۆر شتی تر كه ناتوانم باسی هه‌موویان بكه‌م. جگه له‌وه ئه‌و چیرۆكانه‌ی له منداڵییه‌وه له دهوروبهرهكهمم ده‌بیست، هه‌موو هه‌م برینن هه‌م یاده‌وه‌رین كه تا دێت له دڵدا تۆختر ده‌بنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌بجه وشه‌یه‌كی هێنده پیرۆزه و شارێكی هێنده خۆشه‌ویسته لای من، هێنده‌ی ئازاره‌كانی و قووڵی برینه‌كه‌ی، هه‌ر بینینێكی ئه‌شق له دڵدا دروست ده‌كات. هه‌ڵه‌بجه هێمای نه‌ته‌وه‌یه‌كه.
كانی چه‌ند كارێكی جیاواز ده‌كات، پێشكه‌شكاره و گۆرانیبێژه و شاعیره، له كام كاره‌ی ده‌توانێ كانی وه‌ك خۆی پێشان بدات؟
كاره‌كان ناوه‌كانیان جیاوازه و ناوه‌ڕۆكیان زۆر له‌یه‌ك نزیكه، جارێ ناتوانم گۆرانیگوتن و هۆنراوه له یه‌كتر جیا بكه‌مه‌وه، ئێسته له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا ته‌نیا ئه‌و گۆرانیبێژانه زۆر به‌ناوبانگن و خه‌ڵاته‌كان ده‌به‌نه‌وه كه هه‌م خۆیان تێكستی گۆرانییه‌كانیان ده‌نووسن و هه‌م خۆشیان ئاوازی بۆ داده‌نێن. پێشكه‌شكاریش هه‌ر لێیان دوور نییه و زۆر له گۆرانیبێژان له دنیا كاری پێشكه‌شكاری ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند بۆ من كاری میدیا پیشه‌یه و له دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه ده‌ستم پێ كردووه، واته به ئه‌كادیمی ده‌یكه‌م. من خۆم له هه‌ر یه‌كێكیان نهبینیمهوه ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرم. له پێشكه‌شكردن هه‌ر ئه‌و كانییه عهجوولهم كه رۆژانه هه‌روام و هاوڕێكانم ده‌مبینن، له نووسین هه‌ر ئه‌و كچه گرینۆكه‌ی رۆژانی ئاساییم و له گۆرانیگوتنیش ئه‌و كچه ئارامه‌ی به لایلایهیهكی ساده منداڵێك ده‌خه‌وێنێت. به‌ڵام پێم وابێت له هه‌مووی زیاتر نووسین من وه‌ك خۆم پێشان ده‌دات.
ژیان له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان چی به كانی به‌خشیوه؟
غه‌ریبی زۆر شتت پێ ده‌به‌خشێت، له هه‌مووی گرنگتر ئینتیمایه‌كی زۆر به‌هێزتر بۆ نیشتمانه‌كه‌ی خۆت، هه‌روه‌ها خه‌مێكی گه‌وره كه ده‌بێته سه‌رۆكی زۆر له نووسینه‌كانی دڵ. جگه له‌وه له رووی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون له كولتووری جیاواز و فێربوونی زمانی جیاواز و خوێندنه‌وه، زۆر شتم له غه‌ریبی وه‌رگرتووه، به‌ڵام هێشتا وه‌ك منداڵێكی دوورهدایك بۆ نیشتمانه‌كه‌م زوو زوو گریانێكی غه‌ریبی خاڵیم ده‌كاته‌وه .
هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ كوردستان و ژیان لێره چییه؟
من منداڵ بووم كه له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه هاتینه ئه‌وروپا، واته بڕیاره‌كه بڕیاری گه‌وره‌كان بووه و ئێمه ته‌نیا جێبه‌جێمان كردووه، به‌ڵام ئێسته دایك و باوكم و خێزانه‌كه‌م هه‌مووی له ده‌ره‌وه‌ن و هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كجاری منیش هه‌ر ئه‌وانن، به‌تایبه‌ت دوای نه‌خۆشكه‌وتنی دایكم كه چه‌ند مانگه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكه‌كاندایه.
به‌رنامه‌ی "گیرفانی كانی" بۆ خۆت چی ده‌گه‌یه‌نێ؟ یان به‌رنامه تازه‌كه‌ت كه به‌دوو شێوازی جیاواز له دوو كه‌ناڵی جیاواز (رووداو و كوردستان ٢٤) په‌خش كرا، چ جیاوازییه‌كی هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌رنامه‌دا؟
گیرفانی كانی یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی من بوو وه‌ك پێشكه‌شكار، یه‌كه‌م ئه‌زموونی من بوو، یه‌كه‌م به‌رنامه بوو بتوانم تواناكانی خۆمی تیا ده‌ربخه‌م، گیرفانی كانی بۆ من زۆر تایبه‌ته و هه‌رده‌م وا ده‌مێنێته‌وه. سوپاس بۆ یه‌زدان پاداشتی هه‌موو ماندووبوونهكانم به خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بۆ به‌رنامه‌كه وه‌رگرته‌وه.
ئه‌و دوو به‌رنامه‌یه‌ی رووداو و كوردستان ٢٤ زۆر جیاواز بوون له یه‌كتر، هه‌رچه‌ند هه‌ردووكیان گه‌ڕان بوو، ئه‌وه‌ی رووداو بیرۆكه‌كه‌ی زۆر كۆنتر بوو، بیرۆكه‌كه هی خۆم و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆڕی میدیایی رووداو كاك ئاكۆ بوو، به‌رنامه‌كه ته‌نیا گه‌ڕان نه‌بوو، به‌ڵكو ناساندنی وڵاتێك بوو له هه‌موو رووه‌كانه‌وه و خسته‌ڕووی كێشه گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاتانه، جگه له‌وه خۆم ئاماده‌كاری به‌رنامه‌كه بووم، له‌گه‌ڵ مۆنتێر پێكه‌وه داده‌نیشتین و مۆنتاجمان ده‌كردن، ئه‌و به‌رنامه‌یه ته‌نیا من و كاك پاڤێڵ كه هه‌م وێنه‌گر بوو هه‌م مۆنتێر، كردوومانه.
به‌رنامه‌كه‌ی كوردستان ٢٤ ئه‌زموونێكی جیاواز بوو، وه‌ك كارمه‌ندی كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنان كارم ده‌كرد، به‌رنامه‌كه زیاتر گه‌ڕان و ده‌رخستنی شوێنه جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌كان بوو، واته به‌رنامه‌یه‌كی سۆفت بوو. به‌ڵام ئیشكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیاوازه و ئه‌ویش ئه‌زموونێكی تایبه‌ت بوو.
كانی له مردن گه‌ڕایه‌وه، ڕۆیشتن تا په‌تی مه‌رگ چی تازه‌ی له‌ناو تۆ دروست كرد؟
له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی پرسیاره‌كه موچركه به گیانمدا هات، چونكه گه‌ڕامه‌وه ئه‌و كاته، به‌ڕاستی من گه‌یشتمه لێواری مردن، له‌دوای ئه‌و رووداوه‌ش ده‌توانم بڵێم منێكی نوێ له‌دایك بووم و زۆر شت له من گۆڕا. فێر بووم ژیان جوانه، فێر بووم قه‌ت هیوا به مردن نه‌خوازم، فێر بووم زیاتر ئاگام له دڵی ده‌وروبه‌ره‌كه‌م بێت و ئه‌وه‌ی له دڵمایه بیڵێم و ههڵینهگرم، چونكه رۆژه‌كانی ته‌مه‌ن هێنده كورتن، ره‌نگه رۆژێك نیوه‌ی قسه‌كانت ته‌واو نه‌كه‌یت و ماڵئاوایی بكه‌یت، فێر بووم باوه‌ڕی زیاتر به قه‌ده‌ر بكه‌م، ئه‌وه‌ی خوا نه‌ینووسیبێت نابێت و ئه‌وه‌شی نووسرابێت هه‌ر ده‌بێت. من به‌تواناتر بووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ترسنۆكتر، ترس له له‌ده‌ستدانی كه‌سه نزیكه‌كانم، چونكه من به چاوی خۆم بینیم مه‌رگ چه‌ند نزیكه و چۆن له ناكاو بینه‌قاقای هه‌ركه‌س ده‌گرێ.
به‌پێی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌ته له بواری میدیای كوردی، كاركردن له كوردستان له بواری ڕاگه‌یاندن بۆ ژنان تا ئاستێك ئاسانه؟ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن هاوكارن یان ڕووخێنه‌ر؟
كاركردن له بواری راگه‌یاندن له كوردستان بۆ ژن هیچ ئاسان نییه و بگره زۆریش ئه‌سته‌مه، زۆر جار ده‌گوترێت هه‌ر كچ بیت وه‌رده‌گیرێیت و زوو به‌رزت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌واو دووره له راستی. به‌پێچه‌وانه‌وه كوڕ زۆر ئاسانتر له راگه‌یاندن ده‌گات به‌وه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت و زۆر زیاتر یارمه‌تی ده‌درێت. ژن ده‌بێت هه‌ر خه‌ریكی جه‌نگ بێت، به‌رانبه‌ر قسه‌ی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت ناو ده‌زگه‌كه خۆیشی. به‌داخه‌وه له كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر بایه‌خ به‌و ژنانه ده‌درێت كه كه‌سێكی سیاسی‌یان له پشت بێت و پشتگیری‌یان بكات.
بیرت له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه هه‌موو شیعره‌كانت به باوه‌شی كتێبێك بسپێری؟
زۆر ده‌مێكه به‌نیازم هه‌ندێك له هۆنراوه‌كانم بخه‌مه باوه‌شی پهرتووكێكهوه، به‌ڵام ده‌رفه‌ت ناڕه‌خسێت. من له ساڵی ٢٠١٠ نامیلكه‌یه‌كم بڵاو كرده‌وه به‌ناوی (له خۆڵه‌مێشه یادگارییه‌كانم)، ئه‌وه تاكه نامیلكه‌یه كه هه‌مبێت، به‌و ئومێده‌ی بتوانم له داهاتوودا نامیلكه‌ی زیاتر چاپ بكه‌م، هه‌رچه‌نده خوێنه‌ری كتێب كه‌م بووه‌ته‌وه و ئێسته زۆر شت بووه به دیجیتاڵ، منیش زیاتر گرنگیم به‌وه داوه له سۆشیال میدیا شیعره‌كانم بڵاو بكه‌مه‌وه.
له بواری گۆرانیگوتندا به‌چی گه‌یشتووی و كاری تازه‌ت چییه؟
له گۆرانیگوتندا جارێ به هیچ نه‌گه‌یشتووم، ئه‌وه‌ی تا ئێسته كردوومه وه‌ك ئاره‌زوویه‌كی خۆم كردوومه و زۆر به پیشه‌یی كارم له‌سه‌ر گۆرانی نه‌كردووه. به‌ڵام له‌مه‌ودوا ده‌مه‌وێ زیاتر بایه‌خ به‌و بواره بده‌م و بگه‌مه ئه‌وه‌ی كه خۆم ده‌مه‌وێت. ده‌مه‌وێ ببمه ده‌نگی ژنان، واته له گۆرانییهكانمدا هه‌ست و قسه‌ی دڵی ژنانه هه‌بێت، چه‌ند كارێكی نوێم له به‌رده‌سته كه ده‌مه‌وێ به جوانی و به وردی و پڕۆفیشناڵی كاریان له‌سه‌ر بكه‌م.
له بواری ژناندا چ كارێكت بۆ خزمه‌تی ژن كردووه و ده‌ته‌وێ له داهاتوودا چی بكه‌یت؟
ئه‌وه‌ی به من كرابێت ته‌نیا نووسینه‌وه‌ی هه‌ندێك له خه‌مه‌كانی ژن بووه، به هۆنراوه بووبێت یان وتار، به‌ڵام وه‌ك پڕۆژه‌یه‌ك یان چالاكییه‌ك هیچم نه‌كردووه، چونكه به‌بۆچوونی من له سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی ژن ده‌بێت له تاك و له په‌روه‌رده و له یاساوه چاره‌سه‌ر بكرێت. له داهاتوودا ده‌مه‌وێ له رێی راگه‌یاندنه‌وه كارێك بكه‌م كه بتوانێ بیركردنه‌وه‌ی زۆر له كۆمه‌ڵگه بگۆڕێت.
تۆ خاوه‌نی دوو بڕوانامه‌ی له هۆڵه‌ندا، بۆچی تا ئێسته به‌و بڕوانامانه كار ناكه‌یت؟
من دوو بڕوانامه‌م هه‌یه، یاسا سه‌ره‌تاییه‌كان و میدیا ئینتهرتهینتمێنت ماناجمێنت، ساڵێك له دادگا وه‌ك ستاژ كارم كرد و خۆم تیا نه‌بینییه‌وه، پێم كارێكی وشك بوو. به‌ڵام له رووی میدیاوه توانیم به‌شێك له كاره میدیاییه‌كان كه ویستێكی زۆرم له‌سه‌ر هه‌بوو بیگه‌یه‌نم به خه‌ڵك، له ته‌له‌ڤزیۆنه هۆڵه‌ندییه‌كان زۆر كه‌م رێ به رووخساری نوێ ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت هۆڵه‌ندییه‌كان خۆیشیان زۆر گله‌ییان له‌و بابه‌ته هه‌یه. جگه له‌وه تا بۆم بكرێت خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌ی خۆم بكه‌م باشتره.
به‌نیاز نیت له داهاتوودا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تت بۆ هه‌ڵه‌بجه هه‌بێت؟
پڕۆژه‌ی من ته‌نیا نووسینه، ١٤ ساڵ به‌ر له ئێسته رۆمانێكم نووسیبوو له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه به هه‌ردوو زمانی كوردی و هۆڵه‌ندی، به‌ڵام به‌داخه‌وه فه‌وتا و تا ئێسته نه‌متوانیوه بینووسمه‌وه، هیوادارم له داهاتوودا بتوانم ئه‌و رۆمانه بهێنمه‌وه گۆ.
ده‌گوترێ بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به شاعیر ده‌بێت ئاشق بیت، ئایه ئه‌شق كانی كردووه به شاعیر یان جوانیی دێڕه‌كانی ناو شیعره‌كانی كردوویه‌تی به ئاشق؟
كه منداڵ بووم به‌رده‌وام مامۆستای وانه‌ی كوردی داڕشتنه‌كانی منی هه‌ڵده‌گرت، واته پێش ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌شق چییه، تێكه‌ڵ به نووسین و هۆنراوه بووم، ئه‌وه به‌هره‌یه‌كی خوداییه. به‌ڵام ئه‌شق ده‌توانێ ئه‌و به‌هره‌یه گه‌وره بكات و بیگه‌شێنێته‌وه، ئه‌شق نه‌بێ خه‌میش نییه و خه‌م نه‌بێ شیعریش نییه.
وه‌ك میدیاكارێك ئه‌وه‌ی له ناو میدیای كوردیدا له پێگه‌ی ژن ده‌یبینی پێت چۆنه؟ ئایا كوردستان گه‌یشتووه به‌و ئاسته‌ی بگوترێ جیاوازی له نێوان ڕه‌گه‌ز له‌ناو میدیا نه‌ماوه؟
له‌چاو ساڵانی رابردوو هه‌زاران هه‌نگاو له پێشین، به‌ڵام هێشتا زۆرمان ماوه و زۆر شت به هه‌ڵه ده‌ڕۆن. بۆ نموونه خۆ هه‌موو ژنه‌كانی بواری راگه‌یاندن پێشكه‌شكاری باش نین. جیاوازی له نێوان پیاو و ژن له هه‌ندێ رووه‌وه و هێشتا ماوه، جیاوازی له نێوان ژن و ژنیش هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و شتانه به دروستبوونی تاكی دروست و تێپه‌ڕبوونی كات ده‌گۆڕێن.
له كوردهواری ده‌گوترێ له هه‌ر سه‌فه‌رێك و هه‌زاران شتی جیاواز فێر ده‌بی، كانی له‌و چه‌ندان شاره‌ی به‌و هه‌موو كولتووره جیاوازه‌وه بینیویه‌تی، چی فێر بووه؟
به چه‌ند دێڕێك ناتوانم بڵێم له هه‌ر وڵاتێك چی فێر بووم، چونكه هه‌ر شوێنه و كولتوورێكی جیاواز و مرۆڤی جیاوازی لێیه، من له‌هه‌ر شوێنێك كه‌سێكی نوێم تێدا دروست بووه و ته‌واو منیان گۆڕیوه، ده‌ریایه‌ك زانیاری و ورده‌كاریی نوێیان له مندا زیاد كردووه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شار و وڵاتانه خۆشه‌ویستی نیشتمانهكهمیان زیاتر له‌لا خۆشه‌ویست كردووه.
وشه/ دیمانه- ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان