لە درێژەی هەفتە نمایشەكانی سەنتەری ئاڵا، بڕیارە ڕۆژی شەموو فیلمێكی بیانی لە شاری هەولێر پێشكەش بكرێ، دواتریش خوێندنەوە بۆ فیلمەكە دەكرێت و لە لایەن كەسانی شارەزاوە قسەی لەبارەوە دەكرێت.
ئێوارەی شەموو 19ی كانوونی دووەم/ جانیوەری، لە هەفتە نمایشی سەنتەری ئاڵا بۆ پەرەپێدانی ڕۆشنبیری و هونەری، فیلمێكی بیانی نمایش دەكرێت و دواتریش لەلایەن پسپۆڕی شارەزاوە خوێندنەوە بۆ فیلمەكە دەكرێت.
فیلمی "جەنگەڵ" كە فیلمێكی بیانییە و لە دەرهێنانی گریك مكلیان دەرهێنەری ناسراوە و چەند ئەكتەرێكی بیانی ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕن، ئێوارەی شەموو لە سەنتەری ئاڵا لە درێژەی نمایشی هەفتە فیلمدا نمایش دەكرێت.
سەنتەری ئاڵا بە هاوكاری فیلم هاوس هەستاوە بە نمایشكردنی هەفتە فیلم و تا ئێستە لە درێژەدان بە بەرنامەكەیان نەوەستاون، كە تێیدا ژمارەیەك فیلمی كوردی پێشكەش كراون و چەند دانەیەكی بیانیشی تێدا بووە.
جەنگەڵ كە فیلمی هەڵبژێراوی ئەم هەفتەیەیە، ئێوارەی شەموو سەعات چوار لە هۆڵی سەنتەری ئاڵا لە هەولێر نمایش دەكرێت، هاتنیش بۆ هەمووانە.