لە هەولێری پایتەخت بەفر دەبارێت

:: AM:11:07:16/01/2019 ‌

باران و بەفر لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان دەست پێ دەكات و پلەكانی گەرمیش دادەبەزن. بەفر ناوەندی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆكیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ ئاسمانی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە كاتی شەودا لە هەندێك شوێن باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بۆ سبەی پێنجشەم بڕی بارانەكە زۆر دەبێت و بەفریش لە زۆربەی ناوچەكان بەتایبەتی ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت. لە ئێوارەی رۆژەكەدا ئەگەری زۆرە لە هەولێری پایتەخت بەفر ببارێت.

بەفر سەنتەری هەردوو پارێزگای دهۆك و سلێمانیش دەگرێتەوە، بەڵام لە پارێزگای كەركووك تەنیا باران دەبارێت و لە هەندێك كاتی جیاوازدا بۆ شڵێوە دەگۆڕێت كە تێكەڵە لە نێوان بەفر و باران.

پێویستە بگوترێت ئەو شەپۆلە لە باران و بەفر تا كۆتایی هەینی بەردەوام دەبێت.

تا ئەم كاتەی ساڵ رێژەیەكی گونجاو لە بەفر و باران باریوە و لە هەندێك شوێنی وەك مێرگەسۆر مەترێك و 100 ملمی تێپەڕاندووە و لە زۆربەی ناوچەكانی تری كوردستانیش سەرووی نیو مەتر باران باریوە. لە دینارتەش نزیكەی مەترێك باران باریوە.



وشە - سلێمان تاشان