باوکێک بە دەستدرێژی سێکسی جنۆکەی لە جەستەی کچەکەی دەرهێنا

:: AM:11:59:16/01/2019 ‌
کچێکی مێردمنداڵی ئیسپانیی، لە لایەن باوکی خۆیەوە دەستدرێژی سێکسی کرایە سەر، بە مەبەستی دەرهێنانی جنۆکە لە جەستەی کچەکەی ئەم کارەی کردووە و دووان لە هاوڕێکانیشی گرتووەتەوە.

ماڵپەڕی لبنان٢٤ بڵاوی کردەوە، پیاوێک لە ناوچەی بایکس بۆبریگات لە نزیک شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانیا، لەناو ماڵەکەی خۆیدا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچەکەی و دووان لە هاوڕێکانی ئەو کچە.

لە دوای ئەوەی تاوانەکەی ئاشکرا بووە، ئەو پیاوە ددانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بە پۆلیسەکانی گوتووە کە ئەم کارەی بە مەبەستی خێر و چاکە کردووە، چونکە ویستوویەتی جنۆکە "ڕۆ‌‌حی شەڕانگێز" لە جەستەی کچەکان دەر بکات.

ماڵپەڕەکە بڵاوی کردەوە، پۆلیسەکانی ئیسپانیا دایکی ئەو کچە 15 ساڵانەشیان گرتووە کە لە لایەن باوکییەوە دەستدرێژی کرایە سەر، چونکە ئاگای لە تەواوی تاوانەکە هەبووە و ڕێگری لە مێردەکەی نەکردووە.

بە پێی یاساکانی ئەو وڵاتە بێت، باوکە 45 ساڵانەکە و ژنەکەی، بۆ ماوەی زیاتر لە نۆ ساڵ زیندانیی دەکرێن، منداڵەکانیش لە ژێر چاودێری پزیشکدا دەمێننەوە.


وشە - ڕێناس شابان