چیرۆكی ئەو كەسەی دەستدرێژی سێكسی كردە سەر كچێكی كەمئەندام و ئێستە گیراوە

:: PM:03:43:16/01/2019 ‌
لە سلێمانی كەسێك دەستدرێژی سێكسی دەكاتە سەر كچێكی كەمئەندام و دواتر لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەگیرێت.

چیرۆكی ڕووداوەكە بەمشێوەیە بووە، تۆمەتبارەكە ئۆتۆمبێلێكی تاكسی بە ئەمانەت لە هاوڕێیەكی وەرگرتووە و و ڕێی كەوتووەتەوە گەڕەكی ئیسكانی شاری سلێمانی و لەوێ كچێكی كەمئەندامی سەرخستووە، كچەكە داوای كردووە بگەیەنرێتە چاڤی لاند، بەڵام تۆمەتبار بردوویەتی بۆ بناری گۆیژە.

وەك ئەوەی لە راگەیەنراوێكی ئاسایشی سلێمانی هاتووە، تۆمەتبارەكە لە بناری گۆیژە دەستدرێژی سێكسیی كردووەتە سەر ئەو كچە كەمئەندامەی كە سەریخستووە لە تاكسییەكەدا.

ئاسایش دەڵێ، رۆژی 14-1-2019  ئەو كەسەیان گرتووە كە ناوی ( ش،خ،ع)ـە و لە دایكبووی ساڵی 1989 یە.

یەكەمجار نییە لە هەرێمی كوردستان ڕووداوی لەو شێوەیە روو دەدات، پێشتریش لەلایەن كەسانی ترەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر كچان و ژنان و چەند حاڵەتێكیش دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كەمئەندامان هەبووە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم