به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان له سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر "ژنان" سزاكه‌یان توندتر ده‌بێت.
هیوا كه‌ریم گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كه ده‌كرێنه سه‌ر ژنان له ده‌ره‌وه‌ی خێزان به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كه مامه‌ڵه و سزای كه‌سه ده‌درێت.
زیاتر گوتی، "ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان و كچانی كه‌مئه‌ندام، سزاكه‌ی زۆر توند و زیاتره له حاڵه‌ته‌كانی تر، كه بكرێته سه‌ر ژنان و سزای زۆر ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی، چونكه یاسای سزادانی عێراق به‌و شێوازه باسی كردووه كه ئه‌و جۆره كه‌سانه سزایان قورستره و زیاتره".
لاى خۆیه‌وه عومه‌ر ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی دادگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر ژنان به دوو ماده سزا ده‌درێن، یه‌كێك له‌وانه ماده‌ی 393 له یاسای سزادانی عێراق، ئه‌و ماده سزای زیندان له پێنج ساڵه‌وه بۆ 20 ساڵ و هه‌ندێ حاڵه‌ت ده‌بێته دوو هێنده یان سزای هه‌میشه‌یی.
زیاتر گوتی، ئه‌و سزایه ده‌بێت دوو هێنده بۆ سزادان ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژی سێكسی بكرێته سه‌ر كچێكی خوار 18 ساڵ، هه‌روه‌ها سزای سێداره هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌ن و كه‌سی پله‌دار و وه‌لی ئه‌مربن.
"ماده‌ی 359 تایبه‌ته به‌وانه‌ی كه ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر كچێك به ناوی ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ده‌كات واته هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندبێت، ئه‌وانه سزای زیندانیان هه‌یه به چه‌ند ساڵێك كه دادگا دیاری كردووه" عومه‌ر ئه‌حمه‌د وای گوت.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان له كوردستان ساڵانه به سه‌تان حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمار ده‌كرێت و له سنووری سلێمانیش به ده‌یان حاڵه‌ته تۆمار كراون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی