یانەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكەی ئەمشەویان لە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر یانەی لیڤانتی باری لە ناكاویان راگەیاندووە و بەسەرجەم ئەستێرەكانی یاریی دەكات.
ئەمشەو سەعات 11:30ی شەو بەكاتی كوردستان، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا لەنێو یاریگەی كامپ نوو مێوانداریی یانەی لیڤانتی دەكات.
یانەی بەرشەلۆنە لە یاریی چووندا پێنجشەمی هەفتەی رابردوو لەنێو یاریگەی سوتات دی ڤالێنسیا بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ یارییەكەی بەرامبەر یانەی لیڤانتی دۆڕاندبوو.
بۆیە لە یارییەكەی ئەمشەودا بەناچاری دەبێت سەركەوتن بەدەستبێنێ بۆ ئەوەی پلیتێكی سەركەوتن بۆ قۆناغی 8ی جامی شای ئیسپانیا بەدەستبێنێ.
لای خۆیەوە ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ یارییەكە تەواوی ئەستێرەكانی تیپەكەی بانگهێشتكردووە بە لیۆنێل میسی و لویس سوارێزەوە كە لە یاریی رابردوودا پشوویان پێدرابوو.
ڤالڤێردی بەشێوەیەكی گشتی 18 یاریزانی بۆ یارییەكە بانگهێشتكردووە كە لەمانەی خوارەوە پێك دێن:-