لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان بەفر دەبارێت

:: AM:11:03:17/01/2019 ‌

بەگوێرەی دوایین پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ پێنجشەم لەگەڵ دابەزینی پلەكانی گەرمی پێشبینی بارینی بەفر لە سەنتەری هەر سێ پاریزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك دەكرێت .

پێویستە بگوترێت ئەگەری بەفر بارین لە هەولێر لاوازتر بووە لە كاتێكدا پێشتر پێشبینی دەكرا لە ئێوارەی پێنجشەم بەفر ببارێت.

سەرچاوەی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆكەش پێشبینی ئەوەی كردووە بەفر هەولێریش بگرێتەوە بەڵام سەرچاوەكانی كەشناسی جیهان ئاماژە بەوە دەكەن لە هەولێر باران دەبارێت.

هەر لە سەرلەبەیانییەوە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەستی پێ كردووە و لە ئێوارەكەی ئەگەری بەفر بارین لە هەندێك ناوچەی دەشتاییش لەئارادایە.

بۆ سبەی هەینی لەگەڵ وەستانی بەفر و باران پلەكانی گەرمیش كەمێك دادەبەزن و ئاسمان هەوری دەبێت، جگە لەمە لە كاتی بەیانی تەم و مژ دەبێت و پێدەچێت شەختەش روو دەدات.

تا ئەم كاتەی ساڵ بڕێکی گونجاو لە بەفر و باران باریوە و لە هەندێك شوێنی وەك مێرگەسۆر مەترێك و 150 ملمی تێپەڕاندووە و لە زۆربەی ناوچەكانی تری كوردستانیش سەرووی نیو مەتر باران باریوە. لە دینارتەش نزیكەی مەترێك باران باریوە.









وشە - سلێمان تاشان