میترۆ: ژمارەیەكی زۆری پێشێلكاری بەرانبەر ڕۆژنامەنووسان كراوە

:: PM:12:15:17/01/2019 ‌
سەنتەرێكی تایبەت بە داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ئاشكرای دەكات، ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 300 پێشێلكاری كراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی كانوونی دووەم، بەرپرسانی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی ئاشكرایان كرد، لە ساڵی 2018دا 264 سكاڵای تایبەت بە پێشێلكاری بەرانبەر بە رۆژنامەنووسان لە سەنتەرەكەیان تۆمار كراوە.

بەرپرسانی ئەو سەنتەرە ئاشكرایان كرد كە لەو 264  رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی سكاڵایان لەسەر 349 جۆر پێشێلكاری لە سەنتەرەكە تۆمار كردووە، پێشێلكارییەكان جۆراوجۆر بوونە و هێرشكردن و هەڕەشەكردن زۆرترینیان بووە.

بەپێی ئامارەكەی سەنتەری میترۆ پێشیلكارییەكان بەم شێوەیە بووە:

هێرش و هەڕەشە و سووكایەتی- 57
فەرمانی گرتن بە بڕیاری دادگا لە دەرەوەی یاسای كاری رۆژنامەنووسی- 17
 لێدان- 13
رێگری و جیاكاری- 188
دەستبەسەركردن بەبێ بڕیاری دادگا- 24
زەوتكردنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی- 26
برینداربوون- 12
شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەنووسی- سێ‌
سووتاندنی كەناڵ- یەك
تەقەكردن و هێرش بۆ سەر ماڵی رۆژنامەنووسان-  سێ‌
راگرتنی پەخش- پێنج



وشە - رامیار جەواد