ئه‌مڕۆ له ئه‌كادیمیاى كوردى له هه‌ولێر كتێبێكى شاعیرى كۆچكردووى كورد عه‌ونى بڵاوكرایه‌وه به ناونیشانى " دیوانى عه‌ونى".
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له رۆشنبیران و شاعیرانى هه‌ولێر له ڕێوڕه‌سمێكدا له ناو هۆڵى مه‌لا مه‌حموودى بایه‌زیدى له ئه‌كادیمیاى كوردى، كتێبێكى عه‌ونى شاعیر بڵاوكرایه‌وه.
وه‌ك له به‌رگى كتێبه‌كه هاتووه، ئه‌م كتێبه به‌رگى دووه‌مى دیوانه‌كه‌ى شاعیره و به‌شێكه له شیعر و بابه‌تى تازه دۆزراوه‌ى شاعیر.
كۆكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ى شیعره‌كانیش له‌لایه‌ن، فه‌رهاد عه‌ونى رۆژنامه‌نووس ئه‌نجام دراوه كه كوڕى عه‌ونى شاعیره و خۆیشى له ڕێورهسمهكهدا ئاماده‌بوو.
فه‌رهاد عه‌ونى جیا له كاره تایبه‌ته‌كانى خۆى له بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێب و نووسین، به‌شێك له هه‌وڵه‌كانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى نووسینه‌كانى باوكى ته‌رخان كردووه.
عه‌ونى له‌ساڵى 1914 له شارى كۆیه له دایكبووه و له ساڵى 1992 كۆچى دوایى كردووه.