ماڵپه‌رێكى به‌ناوبانگى جیهانى ریزبه‌ندى ئه‌و وڵاتانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه جوانترین ژنیان تێدایه و له ریزبه‌نده‌كه‌دا ڤهزویلا پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه.
شاره‌زایانى جوانى تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕى "میسۆلۆجى" ریزبهندێكیان بۆ ئه‌م وڵاتانه ئاماده كردووه، كه جوانترین ژنی تێدایه و زۆرترین جار له پێشبڕكێ شاجوانى دنیا پله‌ى یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێناوه.
به پێى ئه‌و ریزبه‌نده ڤه‌نزویلا پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێناوه، چونكه زۆرترین جار كچه‌كانى ئه‌م وڵاتانه نازناوى شاجوانیان به‌ده‌ست هێناوه.
به‌پێى ئه‌م پێوه‌ره‌ش فلیپین به پله‌ى دووه‌م دێت و له دواى ئه‌ویش مه‌كسیك به پله‌ى سێیه‌م و پله‌ى چواره‌م و پێنجه‌میش بۆ ئه‌فریقیا و ڤیتنام ، كه‌چى رووسیا كه پڕیه‌تى له جوانى نموونه‌یى له پله‌ى 18 هاتووه.
له به‌رئه‌وه‌ى جوانى شتێكى رێژه‌ییه، بۆیه به پێى پێوه‌ره‌كانى لێكۆڵینه‌وه ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى تر به‌رازیل به پله‌ى یه‌كه‌م دانرابوو به پێوه‌رى ئه‌وه‌ى زۆرترین نمایشكهرانى جلوبه‌رگ له سه‌ر ئاستى دنیا خه‌ڵكى به‌رازیلن.
به پێى كولتوورى ڤه‌نزویلا جوانى ژن بابه‌تێكى نشتیمانییه و مایه‌ى شانازییه و له كولتوورى كۆمه‌ڵگاكه وایه ئه‌وان به جوانى ژنه‌كانیان ده‌نازن.