به‌پێى راپۆرتێك كه له ماڵپه‌ڕێكى توركى بڵاوكراوه‌ته‌وه، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ى كه لایه‌نگرى پارته‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بوون، ئێسته بارودۆخى ئابوورى وڵاته‌كه‌یان به "زۆر خراپ ده‌زانن" و به‌هۆیه‌شه‌وه له پارته‌كه دوور ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێى راپۆرتێك كه له ماڵپه‌ڕى"
ئه‌حوال"ى توركى بڵاوكراوه‌ته‌وه، زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هه‌ڵبژاردنى رابردووى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى ده‌نگیان به ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ى دابوو، ئێسته له بارودۆخى ئابوورى وڵاته‌كه‌یان ناڕازیین.
راپۆرته‌كه له لایه‌ن ده‌نیز ئۆز ئاماده كراوه، جیا له شیكارییه‌كان راپۆرته‌كه پشتى به چه‌ند راپرسییه‌ك به‌ستووه كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى ئیسته‌نبۆڵ ئه‌نجام دراوه، له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووهكه ئه‌گه‌رچى ئاكپارتى "پارتى داد و گه‌شه‌پێدان" له ماوه‌ى 17 ساڵى رابردوو به‌هۆى گه‌شه‌كردنى ئابوورى له ده‌سه‌ڵات مایه‌وه، به‌ڵام ئێسته به‌هۆى هه‌مان بابه‌ت رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه و له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خت دایه.
له ساڵى رابردوو توركیا ناكۆكییه‌كى دیپلۆماسى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو، ئه‌مه‌یش بووه هۆى ئه‌وه‌ى لیره‌ى توركى نزیكه‌ى سێیه‌كى به‌هاكه‌ى له‌ده‌ست بدات و هه‌ڵاوسانیش له ئابوورى توركیا به‌رێژه‌ى %20 زیاد بێت، جیا له‌مه‌ش تێچووى قه‌رز و دواكه‌وتن له دانه‌وه‌ى به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵ ده‌كشا.
هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كات لایه‌نگرانى ئاكپارتى و ته‌نانه‌ت لایه‌نگرانى مه‌هه‌په‌ش له بارودۆخى ئابوورى ناڕازیی بن و پێشبینى خراپ بۆ ئابوورى توركیا بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكانى توركیا ده‌بێت كه له 31 ى مانگى ئادارى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوه‌ندى ئیسته‌نبۆڵ بۆ توێژینه‌وه ئابوورییه‌كان، راپرسییه‌كى له‌سه‌رانسه‌رى توركیا ئه‌نجام داوه و هه‌زار و 500 كه‌س له راپرسییه‌كه به‌شداریان كردووه، به‌پێى ئه‌و راپرسییه له %56 ده‌نگده‌رانى ئاكپارتى بارودخۆى ئابوورى وڵاته‌كه‌یان به "زۆر خراپ" ده‌زانن. كه‌چى زیاتر له %84 لایه‌نگرانى جه‌هه‌په "پارتى گه‌لى كۆمارى –ئۆپۆزسیۆن" پێیانوایه بارودۆخى ئابوورى "زۆرخراپه ".
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ راپرسییه‌كى تر كراوه، كه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى ئه‌ردۆغان كراوه، ئه‌نجامه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌نگده‌رانى ئاكپارتى متمانه‌یان به ئه‌ردۆغان نه‌ماوه.
له‌م راپرسییه‌دا پرسیارى ئه‌وه كراوه، كێ به شیاو ده‌زانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى توركیا، له وه‌ڵامدا ناوى چه‌ند سهركردهییهك دراوه، له‌وانه له‌مانگى ئاب/ ئۆگۆست له %48 خه‌ڵك متمانه‌ى به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه ئابوورییه‌كانى توركیا، كه‌چى هه‌مان راپرسى له مانگى دیسه‌مبه‌رى رابردوو دووباره‌كراوه‌ته‌وه، كه‌چى له %33 متمانه‌یان به ئه‌ردۆغان ماوه.
جان سه‌لجوقى سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌كه، له باره‌ى ئه‌و ئه‌نجامانه‌وه ده‌ڵێ "ده‌نگده‌رانى ئاكپارتى ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى داهاتى نزمن یان خاوه‌ن داهاتى مامناوه‌ندیین زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه كاتێك نرخى خۆراك له مانگى تشرینى دووه‌م/ نۆڤیمبهر هه‌ڵاوسا، ئه‌مه‌یش كاریگه‌رى به‌سه‌ر ده‌نگدانى داهاتوو ده‌بێت كه له‌مانگى نۆڤێمبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت".
ماوه‌ى ساڵێكه ئابوورى توركیا تووشى ته‌نگژه نه‌بووه، ئه‌ى بۆ ئه‌مه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگدانى مانگى حوزه‌یران/ یونیۆ نه‌بوو؟ كه له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، سهلجۆقى له‌وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێ" ئێمه وه‌ك شاره‌زاییانى ئابرووى پێمانوابوو ئه‌و كاتیش بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپى ده‌چوو، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا هه‌ڵاوسانى ئابوورى به‌مشێوه‌یه‌ى ئێسته كاریگه‌رى به‌سه‌ر ئه‌م خێزانانه‌وه نه‌بوو".
له نێوان مانگه‌كانى مایۆ/ ئایار و تا مانگى ئاب/ ئۆگستى ساڵى رابردوو به‌هاى دراوى لیره تووشى دابه‌زینێكى زۆر بوو به رێژه‌ى %40 دابه‌زى له‌به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مه‌ش هه‌ڵاوسانى دروست كرد، به‌رێژه‌ى %20 ، ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ش زۆرترین كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى خۆراك، بۆیه سه‌رۆكى ده‌زگاى ئیستهنبۆڵى ده‌ڵێ "ئێسته كاریگه‌رى هه‌ڵاوسان به‌سه‌ر خێزانه‌كانه‌وه ده‌بنین، كه ئه‌مه‌ش تێڕوانینى لایه‌نگرانى ئاكپارتى بۆ ئابوورى توركیا ده‌گۆڕێت".
له ماوه‌ى رابردوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا، كاتێك باسى كێشه ئابوورییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كرد هۆكاره‌كانى بۆ ده‌ستى ده‌ره‌كى ده‌گێڕایه‌وه، ئه‌مه‌ش شاره‌زایانى ئابوورى و ئۆپۆزسیۆنى توركیاى رازى نه‌كردووه، چونكه پێیانوایه ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ى خۆیان هۆكارێكى سه‌ره‌كى بوون له ته‌نگژه‌ى ئابوورى توركیا.