شێوەکاری کورد ڕۆستەم ئاغالە، لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى: "هەرچەندە چەند ساڵێکە سەرقاڵی کارکردن و کۆکردنەوەی بەرهەمەکانى تایبه‌ت به‌خۆمم لە مۆزەخانەیەکی تایبەت بە کاری هونەریی بەناوی مۆزەخانەی ئاغالە، بەڵام وەزارەتی ڕۆشنبیریی گوتویان مۆزەخانە مۆڵەتی نییە، بۆیە دەڵێم "وەزارەتی رۆشنبیریی ببێت یان نەبێت بەمن چی؟".
جێى ئاماژه بۆ كردنه ڕۆسته‌م ئاغاله ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه، گلیهییكانى له‌باره‌ى مۆڵت نه‌دانى به‌رانبه‌ر مۆزه‌خانه‌كه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه.
ڕۆستەم ڕەسووڵ ئاغا کە بە رۆستەم ئاغالە ناسراوە، تا ئێسته چەندان پێشانگای تایبەتی لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان کردووەتەوە، دیارترین تابلۆی کە تا ئێسته فرۆشرا بێت، تابلۆی دەربەندی خۆشەویستی بوو کە نرخەکەی گەیشتە بیست و پێنج ھەزار دۆلار، ئاغالە ڕۆژانە چوار سه‌عات لە ستۆدیۆکەی کار دەکات و ستۆدیۆکەی دنیای ئەوە.
ڕۆستەم ئاغالە لە ساڵی 1969 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، بەشی وێنەکێشانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە، چه‌ندان پێشانگای تایبه‌تی کردووەتەوە، چەندین ساڵ لێپرسراوی گه‌له‌ری زاموا بووە له‌شاری سلێمانی، بەهۆی سەرنجڕاکشێی و تایبەتمەندی تابلۆکانییەوە یەکێکە لە شێوەکارە بەناوبانگەکانی کورد، ساڵانێکی زۆر لەوبوارەدا بەردەوامە، ئەرشیفێکی زۆری لەبواری شێوەکاریی و وێنەکێشاندا هەیە.