گۆرانیبێژى لاوى كورد "دەرباز شێرزاد" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاشكراى كردووه كه به‌منزیكانه نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "سوتاندت" بڵاو دەکاتەوە.
دەرباز شێرزاد له‌باره‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌وه نووسیویه‌تى: "ماوەیەکی زۆرە بەشێک لە کارەکانی ئەم بەرهەمەی تەواو بووە، بەڵام ئێسته لە ڕێگەی دەرهێنەر یوسف لەشکرییەوە کاری کلیپی بۆ کراوە و حەقی تەواو بە گۆرانییەکە دراوە، گۆرانی "سوتاندت" ئاوازی خۆمه و هۆنراوەی ڕێدار سابیرە و لە ستۆدیۆی دەنگ و ڕەنگ لەلایەن عیماد عەلییەوە کاری میکس و ماستەرینگی بۆ کراوە، موزیکی کاروان ڕەمەزانە، ئه‌م به‌رهه‌مه لە ساڵی 2006 ەوە بەشێک لە کارەکانی بۆ کراوە، بەڵام بە پێویستم زانیووە کە کاری کلیپی بۆ بکەم و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکەمەوە".
گۆرانیبێژى لاوى كورد "دەرباز شێرزاد"، خەڵکی ڕەواندزە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە ساڵی 2004 ه‌وه دەستی بە کاری هونەری کردووە.