ئه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره كۆمپانیای شاومی هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌خستووه‌ته بازاڕه‌وه له‌به‌ر ئه‌مه بڕیاریدا له ناوه‌ڕاسته‌كانی مانگی كانووی دووه‌مدا نوێترین مۆبایل بخاته بازاڕه‌وه كه ببێته جێگای سه‌رسامی خه‌ڵكی.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می شاومی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای شاومی چینی له نوێترین به‌رهه‌میدا مۆبایلێكی دروست كرد به‌ناوی "Redmi Note 7" ه‌وه كه جیاوازه له هه‌موو مۆبایله‌كانی پێشووتری چ له‌ڕووی هێزه‌وه چ له‌ڕووی دیزاینه‌وه و به یه‌كه‌م مۆبایل داده‌نرێت كه له ساڵی 2019 خراوه‌ته بازاڕه‌وه.
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه ئێسته له بازاڕه‌كانی دنیادا به‌رده‌سته، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه دیزاینێكی زۆر جوانی و ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 6.30 ئینجه، پرۆسێسه‌ره‌كه‌یشی 2.8 گێگاهێرتزه له‌گه‌ڵ ڕامی چوار گێگابایت.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.