تیپی شانۆی هاورێیانی گه‌زیزه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیان له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕایان گه‌یاندووه كه لە نوێترین کاری هونەرییاندا بۆ شانۆیی دکتۆر فاوست لە ئێسته سەرقاڵی پڕۆڤەکردنن.
تیپی شانۆی هاوڕێیانی گەزیزە، له‌باره‌ى شانۆیی دکتۆر فاوست نوسیوویانه كه ئێسته سەرقاڵی پڕۆڤەکردنن و له‌ناوه‌ڕاستی مانگی شووبات دا شانۆییەکە نمایش دەكه‌ن، هونەرمەند گەزیزە عومەر بەڕێوەبەری بەرهەمەکەیە و ده‌ق ئاوێزان و ده‌رهێنەری شانۆییەکە هونه‌رمه‌ند رێبازمحەمەد جەزایە.
ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی شانۆییه‌كه‌یش نوسیوویانه كه "دکتۆر فاوست دەقێکی ئاوێزان ـ میکسی نێوان چەند دەقێکی نێوده‌وڵه‌تییه و هەریەکە لەو دەقانە کەم و زۆر بەکار هاتوون لەناو ئەم تێکستەداو تێهەڵکێش کراون لە دەقەکانی هەریەکە لە نووسەران (کریستۆڤەر مارلۆ ، گۆتە، د.عەبدولکەریم ڕەشید) و منیش هەم وەک نووسینەوە و هەم وەک کاری دەرهێنان، بە گونجاوم زانیوە هەندێ تێگەیشتنی کوردیانەی بۆ شانۆ تێکەڵ بکەم".
له‌و شانۆییه‌دا هه‌ریه‌ك له (دکتۆر سەردار، لینا عوسمان ، شادی ئارام، گلێنە حەمە عەلی، محەمەد تاھیر، سەنگەر محمد، ئەژدەر، سازگار فواد، محەمەد حەسەن)، وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵ ده‌بینن، بێستان سالار به‌ڕێوبەری شانۆیە و مشتاق فازل کاری میوزیک و وه‌ستا سه‌باح کاری میوزیکی بەرهەمەکە دەکات.