هه‌لى كار له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ راده‌گه‌یه‌نرێ

:: PM:08:25:17/01/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین له‌ گەرمیان هەلی كار رادەگەیەنێت، بۆ ئەو كەسانەی هەڵگری بڕوانامەی باوەڕپێكراوی مینلابەرین، كەسانی ئارەزوومەندیش دەتوانن لە ماوەی هەفتەیەكدا پێشكەش بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین گەرمیان لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست "وشه‌" كەوتووە، ژماریەك هەلی كاری بۆ هەڵگری بڕوانامەی باوەڕپێكراوی مینلابەرین ڕاگەیاندووە، كه‌ كەسانی ئارەزوومەند دەتوانن لەماوەی هەفتەیەكدا لە 20ى كانوونى دووه‌م،  تا 24ى كانوونى دووه‌م، بەڵگەنامەی پێویست پێشكەش بكەن.

زیاتر هاتووه‌ كه‌ خوازیاران دەتوانن لەو ماوەیەدا سیڤیەكانیان بۆ پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، لە گەڕەكی كەلاری كۆن ڕەوانە بكەن.

بەڵگەنامە پێویستەكان بۆ ئه‌و هه‌لى كاره‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو..

1. رەگەزنامە و ناسنامەی باری كەسی.

2. كارتی زانیاری.

3. بڕوانامەی مینلابەری.

4. ژیاننامەی كەسی (CV)، باشترە بە زمانی ئینگلیزی بێت.


وشە - محەمەد میران