شه‌پۆلێكى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه تا ئێسته‌یش له چه‌ندان ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌فر بارین به‌رده‌وامه، هاوكات به‌هۆى ئه‌وه‌وه ژماره‌یه‌ك له ڕێیه‌كانى نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان داخراون.
په‌یامنێرانمان له ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"یان ڕاگه‌یاند، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كوردستان ئاسته‌نگ بۆ شۆفێران دروست بووه و له نێوان هه‌ردوو شاره‌دێی سه‌ركه‌پكان و وه‌رتێ به‌هۆی به‌فر بارین گرفتی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروست بوو و له ئه‌نجامی هه‌ڵدێرانی ئۆتۆمبێلێكیش له شاخ، شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
شادان به‌كر په‌یامنێرى "وشه" له سنوورى راپه‌رین ڕاى گه‌یاند، ئێسته ڕێی نێوان ڕاپه‌ڕین و ناوچه‌كانی سۆران و ڕه‌واندوز به‌هۆی به‌فر بارین له‌زینی وه‌رتێ ئاسته‌نگی بۆ شۆفێران دروست كردووه و ئۆتۆمبێله تاك ئه‌كسله‌كان ناتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه بڕۆن.
هاوكات هۆشیار عه‌لى په‌یامنێرى "وشه" له سلێمانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانییه‌وه ئاگادارى بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ڕێى نێوان سلێمانى بۆ دووكان و له‌وێشه‌وه بۆ شاره‌دێى خه‌له‌كان مه‌ترسیی زۆرى له‌سه‌ره و ڕێیه‌كه‌یش ئێسته به‌هۆى به‌فره‌وه گیراوه.
له‌لایه‌كى تره‌وه به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه كه‌مێك پێش ئێسته له‌سنووری شارۆكه‌ی پێنجوێن له‌رووداوێكی هاتوچۆدا، شه‌ش كه‌س برینداربوون و ئه‌مڕۆش نزیكه‌ی 10 سم به‌فر له‌ناو سه‌نته‌ری پێنجوێن باریوه و كۆی گشتی به‌فری ئه‌مساڵی ناوچه‌كه گه‌یشتۆته 25 سم.
په‌یامنێرى "وشه" ڕێبین پێنجوێنى گوتى، كۆی گشتی به‌فر بارینی ئه‌مساڵی سنووره‌كه گه‌یشتۆته 25 سم و ته‌نیا ئه‌مڕۆیش نزیكه‌ی 10 سم به‌فر باریوه.
له‌لایه‌كى تره‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كدا راى گه‌یاند، كه ئێسته ڕێى نێوان كۆیه و هه‌ولێر بۆ هاتوچۆ گونجاو نییه و پێویسته شۆفێران هاتوچۆ نه‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ى لێدوانى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و شه‌پۆلى به‌فر و بارینه تا چه‌ند ڕۆژێكى تر كاریگه‌رى له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌مێنێته‌وه.