لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمى "
دژه تیرۆری کوردستان" له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، ناوى دوو ئه‌ندامی گرووپێكی تیرۆریستی داعشى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له شاری هه‌ولێر له ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ركه‌وتووی هێزه‌كانیان، گیراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ى كانوونى دووه‌م، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به پشت به‌ستن به زانیاری و پاش چاودێریکردنی ورد و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر دوێنێ چوارشه‌م 16ى كانوونى دووه‌م، له ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌رکه‌وتوودا دوو ئه‌ندامی گرووپێكی تیرۆیستی "داعش"ى له شاری هه‌ولێر گرت.
په‌ڕه‌ی فه‌رمی دژه تیرۆری سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وێنه و ناوی هه‌ردوو تیرۆریسته گیراوه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه ناویان (ئه‌حمه‌د ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جه‌دیع) و (قه‌حتان عه‌لی ئه‌حمه‌د جه‌دیع)ه و پێَشتر له به‌شی ته‌ناهى گرووپی تیرۆیستیی داعش کاریان کردووه.
هه‌ر له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا دژه تیرۆری کوردستان توانیوویه‌تى شه‌ش گومانلێکراوی تر به تۆمه‌تی ده‌ستهه‌بوون له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی داعش بگرێت و سه‌رجه‌م گیراوه‌كان ڕێكارى یاساییان له‌گه‌ڵدا ده‌گیرێته‌به‌ر.