زیاتر له هه‌شت ساڵه ڕێی گردجان-خه‌له‌كان وێرانه‌یه و هه‌ر جاره و له شوێنێكه‌وه چاڵی تێده‌كه‌وێت. ئه‌و ڕێیه كه بیتوێن و پشده‌ر به پارێزگاكانی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه، زۆرترین ڕووداوی هاتوچۆی ناوه‌ته‌وه و داخی به ناخی شوفێرانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا كردووه. به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێگه‌وبانی ڕاپه‌ڕین ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر بودجه‌ی بۆ دابین بكرێت، له ناوه‌ڕاستی ٢٠٢٠ ته‌واو ده‌بێت".
ناوچه‌كانی بیتوێن و پشده‌ر كه ده‌كه‌ونه باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی باشوور و باكوری ڕۆژئاوای سلێمانی، به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار كه‌س تێیدا ده‌ژی.
ڕانیه و قه‌ڵادزێ كه ناوه‌ندی شارۆكه‌ی پشده‌ر و بیتوێنن، له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ربه پارێزگای سلێمانییه، ڕێی سه‌ره‌كی به‌ستنه‌وه‌ی به پارێزگاكانی كوردستان، ڕێی گردجان-خه‌له‌كانه. ئه‌و ڕێیه كه به‌رده‌وام هاژه‌ی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و نه‌ڕه‌ی بارهه‌ڵگری لێ نابڕێت، زیاتر له هه‌شت ساڵه بێ چاڵ و ڕه‌گله و لادانی كاتی نه‌بووه.
كاتێك له ڕانیه‌وه مه‌به‌ستت بێت بچیته هه‌ولێر یان سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی چوارقوڕنه‌ت به‌جێ هێشت، گردجان له‌به‌رده‌مته و هه‌ر له‌وێوه تا ده‌گاته خه‌له‌كان كه نزیكه‌ی ٤٠ كیلۆمه‌تره، ڕێیه‌كی یه‌كسایدی دوو ئاراسته‌ی پڕ چاڵ و ڕه‌گله‌یه. به جۆرێك چاڵ هه‌یه هێنده به‌رین و گه‌وره‌یه، ته‌واوی سایده‌كه‌ی گرتووه و بۆ ده‌ربازبوون لێی، ناچار ده‌بیت رۆحت به سایدی پێچه‌وانه یان به خۆڵی ده‌سته‌ڕاستی ڕێیه‌كه بسپێری.
وێرانه‌ی ئه‌و ڕێیه سه‌رده‌مێكه و له ساڵانی فه‌رحانی و به‌ر له ته‌نگژه‌ی دارایی، ئه‌و كاته‌ی شاخ و كێ‌و و دۆڵ و نشێوی شوێنه‌كانی تری كوردستان بۆ ڕێی نوێ ده‌هاتنه بڕین، حاڵی ئه‌و ڕێیه له‌وه باشتر نه‌بووه كه جاروبار كه‌سانی خێرخوا به لم و چه‌و چه‌ند چاڵێكیان بۆ ماوه‌یه‌ك پڕ كردووه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و چاڵ و چۆڵانه و چه‌وڕێژی هه‌ندێك شوێنی لادانی كاتییه‌كانیشی بێ زیان نه‌بوونه.
جگه له شكانی جامی ئۆتۆمبێل به‌هۆی ده‌رپه‌ڕینی به‌رد له بن تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه له شوێنه چه‌و ڕێژه‌كانی، به‌هۆی لادان له چاڵه‌كانی ڕێیه‌كه و ڕووه‌و ئاراسته‌ی پێچه‌وانه، به به‌رده‌وامی مانگانه نزیكه‌ی 10 ڕووداوی هاتوچۆ له‌و ڕێیه ڕوو ده‌ده‌ن.
خۆشناو حه‌سه‌ن ئه‌فسه‌ری یه‌ك و گوته‌بێژی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین، پێشتر بۆ "وشه" باسی له هۆی ڕووداوه‌كان له‌و سنووره كردووه كه به‌هۆی جه‌نجاڵی ڕێیه‌كه و یه‌كسایدیی و بوونی چاڵوچۆڵی زۆر و لادان لێی، پێكدادان ڕوو ده‌ده‌ن.
ئه‌و گوتی "تا بڵێی ڕێیه‌كی خراپه و زۆربه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆی سنووری ڕاپه‌ڕین، هی ئه‌و ڕێیه‌یه كه لۆدی زۆری له‌سه‌ره و گرفتی زۆری بۆ ئێمه دروست كردووه".
ئه‌ندازیار به‌ختیار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری چاككردنه‌وه و پاراستنی ڕێگه‌وبانی ڕاپه‌ڕین، باس له هۆی پشتگوێخستنی ڕێیه‌كه ده‌كات كه له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا بووه، به‌هۆی جه‌نجاڵی و زۆری لۆد له‌سه‌ری، ڕێیه‌كه بكرێت به دووساید.
به‌گوته‌ی به‌ختیار "ئه‌وكات به دوو قۆناغ ده‌ستی پێ كرا، یه‌كیان له چوارقوڕنه‌وه تا هیزۆپ و ئه‌وه‌ی دووه‌میان له هیزۆپه‌وه تا خه‌له‌كان، به‌ڵام ته‌نگژه‌ی دارایی كاره‌كانی په‌ك خست، ئه‌و ڕێیه كۆنه و له ساڵی ٢٠١٧ به‌شێكیمان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه، له ٢٠١٨یش جارێكی تر نۆژه‌نمان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێسته هه‌ندێك شوێنی هه‌یه تێكچووه و به‌هۆی بارانه‌وه كاره‌كان وه‌ستاون".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌مساڵ له به‌رنامه‌دایه له هیزۆپه‌وه تا گوندی كانیماران دووسایده‌كه ته‌واو بكه‌ن، كه تێچووه‌كه‌ی نزیكه‌ی 10 ملیار دیناره.
ئه‌و ڕێیه له ساڵی ٢٠١٢ـه‌وه دووسایدی بۆ ده‌رچووه و ١٨ كیلۆمه‌تری له چوارقوڕنه‌وه تا هیزۆپ به گوژمه‌ی ٥٢ ملیار دینار كۆمپانیایه‌كی توركی جێبه‌جێی ده‌كات. ئه‌و به‌شه‌ی پڕۆژه‌كه نزیكه‌ی ٥٥%ی ته‌واو بووه و به‌ختیار ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ، "پڕۆژه‌كه ٢٢ ملیار دیناری ماوه و ئه‌گه‌ر پاره‌ی بۆ دابین بكرێت، له ناوه‌ڕاستی ٢٠٢٠دا پڕۆژه‌كه به یه‌كجاری ته‌واو ده‌بێت".
ئێسته كه چاڵه‌كانی ڕێی گردجان-خه‌له‌كان ئاو پڕی كردوونه‌ته‌وه، تا كۆتایی وه‌رزی سه‌رما ده‌ستیان لێ نادرێت و شۆفێرانی بیتوێن و پشده‌ر ده‌بێ چه‌ند مانگی تریش ئه‌و چاڵاوانه بژمێرن، كه ڕه‌نگه تا كاتی پینه‌كردنیان باران چه‌ندانی تریش زیاد بكات.
وشه/ چواس خالید