له‌بیركردنى خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ت ڕه‌نگه هێنده ئاسان نه‌بێت و ئه‌مه كێشه‌ى هه‌موو گه‌نجێكه، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه و نیشانه‌كانى توێژه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى د.سۆلاڤ حامدى له زانكۆى مووسڵ ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه له لێدوانێكیدا بۆ "وشه" گوتى، زیاتر كچان تووشى ئه‌و كێشه‌یه ده‌بنه‌وه وه‌ك له كوڕان، ئه‌مه‌یش به توێژینه‌وه سه‌لمێنراوه كه له ناو 40 كوڕ كوڕێك ناتوانێت خۆشه‌ویسته‌كه‌ى له‌بیر بكات، به‌ڵام له نێوان 10 كچ سه‌لمێنراوه كه شه‌شیان ناتوان خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌یان له‌بیر بكه‌ن.
ئه‌و توێژه‌ر زیاتر گوتى، ئه‌وكاته‌ی دوو كه‌س له پێوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستیدا ناگه‌نه ئه‌نجام بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن له‌یه‌ك جیا ببنه‌وه، به‌ڵام ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی ده‌روونی هه‌ریه‌كه‌یان پێویستی به كات ده‌بێت، ته‌نیا وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م ئه‌وه‌نده به‌سه كه كه‌سه بهێنێته پێش چاوى خۆیى كه ئه‌وكه‌سه به‌جێى هێشت و ئێسته به‌دواى ژیانێكى تر ده‌گه‌ڕێت.
هه‌روه‌ك روونى كرده‌وه كه بۆ له‌بیركردنى خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه پێویسته ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ بكرێ.
1. بیر له‌وه بكه‌وه كه ئه‌و كه‌سه ئێسته كه‌سێكى تر‌ى خۆش ده‌وێت.
2. كردار و كاته ناخۆشه‌كان له‌گه‌ڵى بهێنه پێش چاوى خۆت و بیر له‌وه بكه‌وه كه‌تۆ زۆر به‌چانسى كه تێكه‌ڵى زیاترى نه‌بوویت.
3. هه‌رگیز بیر له‌وه مه‌ركه‌وه كه پێوەندی هاوڕێیەتی لە نێوان تۆ و خۆشەویستی پێشووت كارێكی ئاقڵانە بێت و بیكه‌یت، چونكه گونجاو نییە، ئیتر وه‌ك كه‌ره‌سته سه‌یرى یه‌كتر ده‌كه‌ن.
4. ده‌ست بكه‌ره‌وه به ژیانى خۆت و هه‌وڵ بۆ به‌ره‌و پێش چوونى خۆت بده، هه‌روه‌ها بگه‌ڕێوه پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانت كه‌ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆى سه‌رقاڵى خۆشه‌ویستییه‌وه فه‌رامۆشت كردبوو.
5. وه‌رزش بكه و زیاتر كتێب بخوێنه‌وه، هه‌رساتێك ئه‌وت بیر كه‌وته‌وه چاوه‌كانت داخه‌و به‌هه‌ناسه‌یه‌كى قوڵ به‌خۆت بڵێ كه تۆ شایسته‌ى باشتریت و ئه‌و شایسته‌ى تۆ نه‌بوو.