زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه ژنانى بێزار كردووه
لە ناوەکەیدا دیارە، کە حاڵەتێکی نەخوازراوە و بێزار كه‌ره، بریتییە لە هەستکردن بە ژان لە مەمكى ژناندا، ئه‌گه‌رچى ئێسته ئه‌م نه‌خۆشییه‌یش تووشى پیاوان ده‌بێت، به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م كه نایه‌ته هه‌ژماردن.
گرفتێکی زۆر باوە، نزیکەی لە سەدا 70%ى ژنان جارێك یان چەند جارێك هەست بەم گرفتە دەکەن لە ژیانیاندا، زیاتر لە ئافرەتانی تەمەن 30 بۆ 50 ساڵی روودەدات، پاش تەمەنی بێ ئومێدی زۆر کەم دەبێتەوە.
لەوانەیە لە مەکێكدا بێت، یان هەردووك، لەوانەیە لە بەشێکی دیاریکراو دابێت، یان هەر هەموو مەمك بێت، لەوانەیە تەنیا لە کاتێکی دیاریکراودا بێت و لە کاتەکانی تر هیچ گرفتی نەبێت، لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت، وە لەوانەشە درێژخایەن بێت و ماوەیەکی زۆربێت.
له‌وباره‌یه‌وه دکتۆر هەرمان سابیر نانەکەلی له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى :"ژانە مەمك سێ جۆری سەرەکی هەیە".
1. سووڕی مانگانه؛ ئەمەیان پێوەندی هەیە لە نێوان ژانە مەمك و سووری مانگانەی ژنان بە شێوەیەكە کە ژنه‌كه تۆزێك هەست بە ئازار و نارەحەتی مەمك دەکا، لەگەڵ تۆزێ ئەستووربون و تووندبوون لە هەردوو مەمكەکان، هەموو ئەمانە لە دەورو بەری سووری مانگانە دەست پێ دەکات، ڕۆژێك یان چەند ڕۆژێك پێش سووری مانگانە و بەردەوام دەبێت بۆ ماوەیەکی کاتی لە کاتی سووری مانگانە، زۆربەی زۆریان پاش تەواوبوونی سووری مانگانە باش دەبن و هیچ گرفتێکیان نامێنێ، به‌ڵام زۆر جار له ئه‌گه‌رى ته‌مه‌نى گه‌وره‌یشدا هه‌مان ژن دروست ده‌بێ.
2. هەندێك جار لەوانەیە ژانەکە لە مەمکەکان نەبێت و لە شوێنێکی تری لەش گرفت هەبێت و ژنه‌كه وا هەست بکات کە گرفتەکە لە مەمکەکانە، بەلام خۆی لە مەمکەکاندا نەبێت.
ژانى مەمك شتێك نییە پێویست بكات ده‌روونى خۆت تێك بده‌یت، چونكە هەموو شتێك لە ئازاری سووڕی مانگانەوە تاوەكو كارەكانی ڕۆژانە و دەرمان، ژنان تووشی ئازاری مەمك دەكەن.