دواى ئه‌وه‌ى شه‌پۆلێكى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستانى گرتووه‌ته‌وه تا ئێسته‌یش له چه‌ندان ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌فر بارین به‌رده‌وامه، هاوكات به‌هۆى ئه‌وه‌وه ژماره‌یه‌ك له ڕێیه‌كانى نێوان شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان داخراون، به‌وهۆیه‌شه‌وه زۆربه‌ى شه‌قامه‌كانى شارى سلێمانى به‌ستوویه‌تى، كه‌مێك پێش ئێسته‌یش به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلێك پێكیاندا دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له پێگه‌ى تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى كانوونى دووه‌مه.
هاتوچۆی سلێمانی ده‌رباره‌ی وێنه‌كانی نووسیویه‌تی: "به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌ستنی شه‌قامه‌كه‌وه چه‌ند ئۆتۆمبێڵێك له‌سه‌ر پردی چوار ڕیانه‌كه پێكیاندا دا و برینداری لێ كه‌وته‌وه".
به‌گوێره‌ى لێدوانى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌و شه‌پۆلى به‌فر و بارینه تا چه‌ند ڕۆژێكى تر كاریگه‌رى له ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌مێنێته‌وه، پێشتریش به‌رپرسانى هاتوچۆ له ناوچه جیا جیاییه‌كانى كوردستان هۆشدارییان به شۆفێران دابوو.