تۆپخانەی حه‌شدى شه‌عبى له عێراق، ئەمڕۆ هەینی 18ى كانوونى دووه‌م، چەكدارانی داعشیان له‌ناو خاكى سووریا تۆپباران كرد، ئه‌مه‌یش له میدیاكانى سوریا به به‌زاندنى خاك و سه‌روه‌رى ئه‌و وڵاته لێكدراوه‌ته‌وه.
میدیاكانی نزیك له
حه‌شدى شه‌عبى بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه ئەمڕۆ هەینی، تۆپخانەی حه‌شدى شه‌عبى چەكدارانی داعشی لە ناوچەی سووسەی لە دیوی سووریا تۆپبارانكرد و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 15 چەكداری ڕێكخراوەكە كوژراون.
ئەوەیش لەكاتێكدایە، پێشتریش لەماوەی ڕابردوودا سووپای عێراق چەند جارێک هێرشی ئاسمانیشى بۆسەر چەکدارانی داعش لە سووریا ئەنجام داوە.
له به‌رانبه‌ردا عەلی دەودەح، قائیمقامی شەرگات ھۆشداری لەبارەی گەڕانەوەی داعش له‌ناوچه‌كه داوه و داواى ئه‌نجامدانى پرۆسەی ته‌ناهى تووند لە ناوچەكەیان ده‌كات ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌مه‌یش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كه هێزەکانی هەسەدە لە دیوی سووریا ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجام داوه، به‌وهۆیه‌وه مەترسی ئەوەی دروست بووه، ئەو چەکدارانەی داعش لە سووریا ماون جارێکی تر بۆ عێراق بکشێنەوە.