زیاتر له سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌واڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرووپی تیرۆیستییه‌كانیان له‌ناوچه‌یه‌كی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و شارۆكه‌ی خورماتووی ناسیراو به‌ناوچه‌ی كوردستانی داگیر كراوی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ڕاگه‌یاند.
جه‌مال سالح، به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی زینانه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی كفری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌م ڕۆژانه‌دا هێزێكی تیرۆریستی نه‌ناسراو كه ئاڵاسپییه‌كانه یاخود داعش له سنوری شاره‌دێی زینانه به تایبه‌ت له گونده‌كانی (له‌ك و قوشه‌لان و په‌لكانه) بینراون و بوونه‌ته مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاژه‌ڵدار و شوانكاره‌ی ناوچه‌كه.
زیاتر گوتى، به‌ڵگه بۆئه‌وه‌یش له‌م ڕۆژانه‌دا دوو شوانیان گرتووه و پاش چه‌ند سه‌عاتێك ئازادیان كردوون، پێش ئازادكردنیشیان پێیان گووتون نزیك نه‌بنه‌وه له شوێن مانه‌وه‌ی ئه‌وان.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18ى كانوونى دووه‌م، ژماره‌یه‌ك له گوندنشینانی سنوری شاره‌دێی زینانه كه له‌به‌ر مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانیان، ناوی خۆیان نه‌برد "وشه" یان له‌وه ئاگاداركرده‌وه، له‌ترسی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه وه‌ك پێشتر ناتوانین كاری كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵداری بكه‌ین.
جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه، ساڵی پار چه‌ند جارێك له‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن سووپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هه‌ڵمه‌تی پاكسازی ئه‌نجامدرا كه‌چی هێشته ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه هه‌رماون و سنووریان جیا كردووه‌ته‌وه.
لای خۆشیه‌وه، ئه‌رسه‌لان عه‌لی، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دوزخورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی هاووڵاتییان له سنوری نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و خورماتوو هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه گرووپه تیرۆریستییه‌كان شاره‌زای ناوچه‌كه‌ن و ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه بۆ له‌ناوبردنیان ئه‌نجامدراوه بێ ئاكام بووه.
له پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری باڵێكی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ناوچه كوردستانییه داگیركران و پاش ساڵێك هێشته مه‌ترسی دۆخی ته‌ناهی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ژیانی كوردانی ناوچه كوردستانییه‌كان.
به پێی به دواداچوونی "وشه" كه تایبه‌ت له سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌و گروپه نازانرێت داعشن یان ئاڵاسپییه‌كان چونكه هیچ ئاڵایه‌كیان پێ نیه به‌ڵام چه‌كدارن و به‌كوردی و عه‌ره‌بیش قسه ده‌كه‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی