‌بۆ له‌ گرێی چەوری نه‌ترسین؟

:: PM:03:04:18/01/2019 ‌
پێویست ناكات هیچ كات له‌ بوونى گرێی چەوری بترسین، چونكه‌ ئه‌وانه‌ بریتیین لە كۆبوونەوەی چەوری بە شێوەی تۆپەڵی توند لەژێر پێست یان لەناو شانەكانی ماسوولكەدا، زیاتر نا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر زانا محه‌مه‌د عه‌باس پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی پێست ورده‌كاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ى له‌ چه‌ند خاڵێكدا ڕوون كردوووه‌ته‌وه‌.

1. هەندێك لەم گرێیانە بۆ ماوەیین، لە هەندێك كاتیش پێوەنییان بە قەڵەوی یان بەرزبوونەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ هەیە.

2. بەگشتی گرێی چەوری ژێر پێست پاكە و بێ ئازارە، بەرە بەرە گەشە دەكات تا دەگاتە قەبارەیەكی دیاریكراو ئینجا دەوەستێت.

3. گرێی چەوری نەرمە، تیرەكەی دەگاتە یه‌ك بۆ سێ سانتیمەتر، بە گشتی مەترسی نییە، چونكە ئەگەری گۆڕانی بۆ شێرپەنجە لێناكرێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك و هیچ كاتێك.

4. هۆكاری گرێی چەوری بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام زیاتر بە خێزان دەبینرێت واتە مەیلێكی زگماكی هەیە، هەندێك جاریش پاش برینداربوونی شوێنێك پەیدا دەبێت.

گرێی چەوری نەخۆشییەكی گرێی شانەیە كە لە ژێر كونەكان و پێستدا دەردەكەوێت، ئەم گرێیانە بێ‌ ئازارن و لەكاتی دەستلێدانیدا نەرمە و لە ڕووی قەبارەوەیش بچووكن و هێندە گەورە نین، هەرچەندە هەندێك لەم گرێ‌ چەوریانە گەورە دەبن و قەبارەیان دەگاتە شەش سانتیمەتر و بە شێوەیەكی گشتی ئەم گرێیانە لەسەر باڵەكان، سنگ، شان، مل دەردەكەون.


وشە - محەمەد میران