ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى كانوونى دووه‌م، هایکۆس ماس وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا و هاوته ڕووسیهكهى سێرگى لاڤروڤ وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا كۆبوونه‌وه و له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش به پێكه‌وه له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا دواهه‌مین پێشهاتهى ناوچه‌كه‌یان ئاشكرا كرد.
سێرگى لاڤروڤ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا
ڕاى گه‌یاند، هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ پێکهێنانى لیژنەى نوسینەوەى دەستوور لە سووریا و گفتوگۆكانمان به‌رده‌وامن.
له‌لایه‌كى تره‌وه هایکۆس ماس وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا گوتى، "پێویستە قەیرانەکانى سووریا چارەسەر بکرێن و بۆ ئەو مەبەستەیش لەگەڵ ڕووسیا کارى هاوبەش دەکەین".
لەبارەى دۆخى ئۆکرانیا هایکۆس ماس ڕای گەیاند، "هەردوولا گفتوگۆمان کردووە بۆ ئەنجامدانى ئاگربەستێک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، وە ئەگەرى سەرهەڵدانەوەى کێشەکانى ئۆکرانیا باسکراوە، ئەڵمانیایش پشتگیرى داواى ئۆکرانیاى بۆ بەردانى سەربازانى وڵاتەکەى لەلایەن ڕووسیاوە کردووە".
له به‌رانبه‌ردا، سێرگى لاڤروڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا ڕای گەیاند، "ئۆکرانیا هەموو ڕێسا نێودەوڵەتییەکانى پێشێل کردووە و هەوڵى دروستکردنى ئاژاوەى ناوە لە ڕووسیا، ئێمه‌یش هه‌ڵوێستمان ڕوون ده‌بێت، بابه‌تى ئۆكرانیایش له‌لاى ئێمه كۆتایى پێ هاتووه و به هه‌موو لایه‌كیشمان ڕاگه‌یاندووه".